ژیانەوەی ژنانە، نەورۆز و پێناسەکردنەوەی ناسنامە لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکاندا

دەنیز چیا – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەورۆز وەک یەکێک لە کۆنترین سروتە مرۆییەکان، تەنها جەژنێکی وەرزیی یان ڕۆژژمێری نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵی خولگەکانی سروشت، ژیانەوە و چەمکە سیمبۆلییەکانی ڕزگاری و نوێبوونەوەیە. لە مێژوودا، نەورۆز هەمیشە بە بیرۆکەی تێپەڕین لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی، لە مردنەوە بۆ ژیان و لە سڕبوونی زستانەوە بۆ بزووتنی بەهار گوزارەی لێکراوە. ئەم …

بەرخودانی دژ بە بیرچوونەوەی یادەوەریی: ئەنفال

فاتمە کۆچاک لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی چواردەی مانگ بوو لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکەی فڕاندم کە دۆزیمەوە و پێم نووسی پۆل پۆل فڕین وشەکانم پانزەی مانگ بوو “سیروان” قەڵەمەکەی بردم وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی بوون بە ماسیی شیعرەکانم شانزەی مانگ بوو! ئاخ، شانزەی مانگ! کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم وەختێ دایمەوە بنووسم وەک هەڵەبجە وشک …

ڕانانێک بۆ کتێبی”لێگەڕێن با بدوێم”

ئامادەکردنی: نەجیبە قەرەداغی کتێبی ” لێگەڕێن با بدوێم” گێڕانەوەیەکی ژیاننامەیی بەهێزە لەلایەن دۆمیتیلا باریۆس دی چونگارا، کە چالاکوانێکی کرێکاریی، ڕێبەری سەندیکا، فێمینیست و دەنگی کانزاکاران و خێزانەکانیان بوو لە بۆلیڤیا. نووسەران، دۆمیتیلا باریۆس دی چونگارا لەگەڵ مۆێما ڤیزەر (کۆمەڵناسێکی بەرازیلی کە یارمەتی ڕێکخستنی دەقەکەی داوە بۆ بڵاوکردنەوە) مێژووییەکی زارەکییە، بە شێوەی گەواهیدانی ژیاننامەیی. ئەم کتێبە …

ڕانانێک بۆ پەڕتووکی “ڕیشەی مێژوویی و ئایندەی شۆڕشی ژن”

ڕۆژئاڤا: لە تێکۆشانی بوونەوە بۆ ئازادیی و خۆبنیادنان  هاوژین شێخ فەخرەدین کتێبی “ڕیشەی مێژوویی و ئایندەی شۆڕشی ژن” لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و سیاسییە و لەلایەن ئەکادیمیایی ژنۆلۆژییەوە ئامادە کراوە و بڵاو کراوەتەوە، نەجیبە قەرەداغیی لە زاراوەی کرمانجی ژوورینەوە کردوویەتی بە کرمانجی ناوەڕاست-سۆرانیی. کتتێبەکە گەنجینەیەکی مێژوویی گرنگە سەبارەت بە مێژووی میزۆپۆتامیا و ڕۆژئاڤای کوردستان (باکوور …

لە مەدوساوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەوڵەتێک کە لە کەزییە هۆنراوەکان دەترسێت

ئەسرا بیلەن لەتورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی ” ئایا پێویستیمان بە هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەرگێکی جیاواز لە یاخیبوون بپۆشین و خۆمان لەناو بەرهەڵستکارێکی یاخیبوودا بهۆنینەوە؟”[1] دیمەنی کەسێک کە پەیوەندیی بە چەتە جیھادییەکانی سووریاوە هەبوو، بڵاوکرایەوە کە پرچی شەڕڤانێکی ژن دەبڕێت و وەک دەستکەوت لە سۆشیاڵ میدیادا نیشانی دەدات. لە دیمەنەکەدا، ئەو کەسەی پرچەکەی بە دەستەوەیە، بە …

ڕەققە: بەرخودانی کەرامەت

ئامادەکردنی : ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئینگلیزییەوە: بەهرە ئەحمەد تا ئێستاش یەکەم جارم بیرەمە کە سەردانی ڕەققەم کرد؛ حوزەیرانی ٢٠١٨ بوو. چەند مانگێک پێشتر، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ناوی نرابوو «تووڕەیی فورات» ــ کە لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا پێی نابووە قۆناغی کۆتایییەوە ــ کۆتایی بە چوار ساڵ لە تاریکیی داعش هێنا لەو شارەی وەک …

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوانەکانی جەنگی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرا کرد

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دا ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە کە بە وردی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریر شارم (هەتەشە) و داعش لە هەرێمەکەدا ئەنجام دراون، تۆمار دەکات. ئەم دۆسیەیە ٣٤ لاپەڕەیە بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی پاراستنی منداڵان ئامادەکراوە. ڕاپۆرتەکە …

ئارماگێدۆنی سەپێنراو و دروستبوونی هۆشیاریی کوردبوون

فاتمە ئیزۆل لە سەرچاوە پیرۆزەکاندا، چەمکی “ئارماگێدۆن”[1] زۆربەی کات وەک کۆتاییەکی ڕەها و ساتێکی بێ گەڕانەوەی قیامەت پێناسە دەکرێت. بەڵام لە یادەوەریی مێژوویی و سیاسیی گەلاندا، تەنیا وەک وێرانکاریی فیزیکیی شارەکان و کۆمەڵکوژیی مرۆڤەکان نابینرێت؛ بەڵکو گوزارەیە لەو خاڵە یەکلاکەرەوەیەی تێیدا هێرشە گشتگیرەکان دەکرێنە سەر ناسنامە و بوون و تەواوی ئەو بەها مرۆییانەی کە گەلێک …

کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …