بەرخۆدانی ڕەگداکوتاو: رۆڵی ژنانی کورد لە کشتوکاڵی سروشتی و پیشەسازیدا

هەڵوێست کەریم   ئەم بابەتە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە دەربارەی بەشداری و رۆڵی جەوهەریی ژنی کورد، ئەنجام بدات بەتایبەت ئامادەگی ژن لە کێڵگەکاندا وەک جوتیار و چێنەر، گوێزەرەوەی کەلەپوری کشتوکاڵی سروشتی و مەعریفە دەربارەی سروشت و دایکە زەوی بۆ نەوەکانی داهاتوو، رۆڵ و بەرخۆدانیان بەشێوەی جیاواز و لە سەردەمە جیاوازەکاندا. لەم روەوە لە دیدگای ئیکۆفیمینیمیزم و ژنۆلۆژی لەو …

” تا شێر چیرۆکی خۆی نەگێڕێتەوە، ڕاوچی هەمیشە پاڵەوان دەبێت”

 ئایدا فەنتۆ – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕۆشنا محەمەد ٢٠٢٤ دەیسەلمێنێت ساڵێکی  بەرخۆدان و کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی مەزنە لە کینیا. لەگەڵ دەستپێکی مانگەکانی ساڵی نوێدا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ژنکوژییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو. لە بەرانبەر زیادبوونی ترسناکانەی کوشتنی ژنان، هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژییە سیستەماتیکییەی ڕوبەڕووی دەبنەوە و داوای چاکسازی دەکەن …

خوداوەندی هێزی ژنانی ئێزدی: خاتوون فەخرا

کۆمەڵگەی ئێزدی بە درێژایی مێژوویان ڕووبەڕووی سەختی و زەحمەتی زۆر بوونەتەوە. یەکێک لەو ناوانەی کە لەو ڕۆژە زەحمەتانەدا بووەتە دەنگی گەلەکەی و پێشەنگایەتی کردوون، خاتوون فەخرا بوو. ئەو تەنها پێشەنگێک نەبوو، بەڵکو سێمبولی بەرخودان، دایکێک، پارێزوانێک و نوێنەری بێهاوتای هێزی ژن بوو، وەکو خواوەندێک بوو. کاروانی پێشەنگایەتی خاتوون فەخرا خاتوون فەخرا ژنێکە لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدیدا …

لە ژنۆلۆژی دا ڕێبازی پێداگۆگیانەی ئازادیخوازی ژن

پەروەردە لە ئێستا و لە مێژوودا ڕەهەندێکی کارێکی ژنانە و لە هەمان کاتدا بنەڕەتیترین ئەرکی ژیانی کۆمەڵگەیە. ئەمە وەک ژنانی کۆمەڵگەیەک دەڵێین کە بە قووڵی ئازاری ئەوەی چەشتووە کە دەوڵەت و پیاوانی دەسەڵاتدار ئەم بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییە ژیانییەیان لێ سەندووینەتەوە. بەر لەوەی ڕێبازە پەروەردەییەکانمان، شێوازە خوێندنەکانمان، بەرنامەکانمان و ئەوەی چۆن ئەکادیمیاکانمان لە چوارچێوەی ژنۆلۆژیدا شێوەیان گرتووە …

نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

لە منداڵیمەوە هەوڵم داوە ببمە باشترین هەڤاڵ و هاوبەشی ژنان. تەنانەت لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکمدا بەدوای ژنی ئازاد دا گەڕاوم. پابەند بە خەونەکانمەوە ژیاوم و خەباتی ئازادی ژنم خستووەتە ڕوو. هەمیشە ویستوومە ڕۆڵەیەکی شایستەی ژنان بم یەکەم جار کە برامە دوورگەی ئیمراڵی، گوتم: ” کارەکەم بۆ ژن پڕۆژەیەکی نیوەناچڵە.” ئێستا ئەو کارە تەواو بووە و …

زانستێک لە تەوەری ژن دا

هەڵسەنگاندنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ژنۆلۆژی زانستێک لە تەوەری ژن دا ” لەدۆخێکدا زانستی ژن – ژنۆلۆژی پەرەبسەنێت، ڕوونکردنەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای نموونەیەکەوە چەندەی بڵێین سوودبەخش دەبێت، پێویستە تێبگەین کە ڕەمەکی زایەندی-غەریزەی جنسیلە سەرتۆپی کۆنترین خووەکانی ژیانەوە دێت. وەڵامی پێداویستی بەردەوامکردنی خودی ژیانە. نەبوونی دەرفەتی ژیانی ناکۆتای تاک، چارەسەرییەکەی تاکی ناچار کردووە پەرە بە ماتەوزەی …

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری زۆزان سیما گۆڕینی لە کرمانجییەوە: نەجیبە قەرەداغی لەم ڕۆژانەدا شایەتحاڵی ئەوەین کە چۆن گۆڕانی ڕوانگە بۆ کێشە گەورەکان ڕێگا بۆ چارەسەری نوێ دەکاتەوە، باسەکانی پەیوەست بە پارادایمیش لە نوێوە زیندوو دەبنەوە. سادەترین واتای پارادایم، گۆشەنیگای ڕوانینە و ئەو باسانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا دەستیانپێکرد و لە ساڵانی ١٩٩٠شدا فراوانتر …

هاوژیانی ئازاد، فەلسەفەی ژیانی ئازاد و دیموکراتییە – شیکاری

ئەڤین سۆران شارستانی چینایەتی، بە لاوازکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتی کۆمینال و ئەخلاقی-سیاسی کە لەسەر بنەمای کولتووری ژن-دایک دامەزراوە. ئەم ڕاستییە وەک خانەی شێرپەنجە گەورە بووە و لە ناو هەموو بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، باوەڕ و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ سروشتدا، بڵاو بووەتەوە. هاوسەرگیریی زاڵ کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنە، یەکەم بوارە لە درێژەدان بە سیستەمی چەوساندنەوە و سەروەری. …

” دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی” لەسەر مێزی خانەی نەفەرتیتی لە میسر

ئەسما فەتحی – قاهیرە قسەکردن لەسەر ژنۆلۆژی “زانستی ژن” بابەتێکی نوێیە لە میسر، ئەمەش گفتوگۆی نێوان کۆمەڵێک لە ژنان و نوێنەری ڕێکخراوکانی ژنانی دەربارەی کتێبی ” ناساندنێک بۆ ژنۆلۆژی” دەوڵەمەند کرد و چەندین تێز و بیرۆکەی پەیوەست بە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ژن لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا، دوای پەراوێزخستن و هەوڵی پەردەپۆشکردنی کاریگەرییەکانیان لەلایەن زیهنیەتی …

پێناسەکردنی توندوتیژی و سەرچاوەکانی لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی توندوتیژی چییە؟ توندوتیژی، هەڵسوکەوت و کردەوەیەکە بەبەکارهێنانی هێزی جەستەیی یان دەروونی یان بەڕێی ئابووری یان ڕاگەیاندن، بە جۆرێک کە بریندارکردن، سووکایەتیکردن، زیانگەیاندن، یان لەناوبردن یان زیانی دەروونی درێژخایەن دەگەیەنێت و دەرهاویشتەی بینراو و نەبینراوی لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگە دەبێ. توندوتیژی یەکێکە لە دیارترین ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، توندوتیژییش چەند جۆر و …