وەریشە مورادی: سێیەمین ساڵیاد بکەنە مانیفێستێک بۆ ژیانێکی ئازاد

وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە سزای لەسێدارەدان، لە زیندانەوە بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” نامەیەکی بڵاوکردەوە. دەقی نامەکەی وەریشە مورادی لە زیندانی ئێرانەوە : بۆ هەموو ئەوانەی کە “ژن ژیان ئازادی” بە دڵ دەڵێنەوە ئەمە سێێەمین ساڵیادی ڕاپەڕینێکە کە درووشمی”ژن ژیان ئازادی”هەڵگرتووە، ئەم ڕاپەڕینە، بە …

کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان”

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” بە فارسی بڵاو کردەوە. ڕاستییەک کە بە درێژایی مێژوو دەرکەوتووە ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەموو قەیرانێکی کۆمەڵایەتیدا، جۆرێک لە بەرخودانیش هەبووە. ئەمڕۆ ئەم حەقیقەتە بە شێوەیەکی دیار و بەهێز دەردەکەوێ. پێداگری ئەم ماتەوزەیەی بەرخۆدان لەسەر ژیانی ئازاد، زیاتر ئەو بانگەشەیەی بەهێزتر کردووە کە …

” تا شێر چیرۆکی خۆی نەگێڕێتەوە، ڕاوچی هەمیشە پاڵەوان دەبێت”

 ئایدا فەنتۆ – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕۆشنا محەمەد ٢٠٢٤ دەیسەلمێنێت ساڵێکی  بەرخۆدان و کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی مەزنە لە کینیا. لەگەڵ دەستپێکی مانگەکانی ساڵی نوێدا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ژنکوژییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو. لە بەرانبەر زیادبوونی ترسناکانەی کوشتنی ژنان، هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژییە سیستەماتیکییەی ڕوبەڕووی دەبنەوە و داوای چاکسازی دەکەن …

ماتریارکی( کۆمەڵگەی دایکانە) بۆ ئایندە

لە شاری ڤەنلۆی هۆڵەندا لە ڕۆژانی ٤ بۆ ٧ تەمووز بە سەرپەرشتی دەیان ڕێکخراوە و دامەزراوە کە لە ڕووی تیۆر و پراکتیکیەوە کاریان لەسەر کۆمەڵگەی دایکانە کردووە، لەوانە دامەزراوەی وەک ماتری فۆرم، ئەکادیمیای هاگیا، ماتریڤال و هتد… فستیڤاڵێکیان ڕێکخست. لە فستیڤاڵەدا کە بە ناونیشانی ” کۆمەڵگەی دایکانە بۆ ئایندە ” بەڕێوەچوو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ …

تێکۆشانی ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە پرۆسەکانی دانوستان و ئاشتی

ئامادەکردنی: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە بانگی مێژوویی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و ئەزموونەکانی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و چارەسەری لە وڵاتانی جیاواز وەک پێویستییەک دەردەکەوێت. پرۆسەکانی ئاشتی کە لە بەردەوامی تێکۆشانە چەکدارییەکانی بزووتنەوە ڕزگارییەکان دەست پێ کردووە، لە هەر وڵاتێکدا خاوەنی خەسڵەتی تایبەتی مێژوویی، کولتووری و …

لەدژی قاتڵەکانی سیستەمی کاست

“ژن یەکەمین داگیرکراوی مێژووە” ئەم ڕستەیە نەک تەنها پێناسەیەکی سەرنجڕاکێشە، لە هەمان کاتدا شکانێکی کۆمەڵایەتیی سیستەماتیکی هەزاران ساڵ دەگێڕێتەوە. لە پڕۆسەی ژیانی کۆمەڵایەتیی سەردەمی نیۆلیتیکەوە تا دامەزراندنی ناوەندە دەوڵەتییە پیاوسالارەکان، ژن لەڕووی کۆمەڵایەتیی، فکریی و سیاسییەوە دوورخرایەوە، سەرکوتکرا و کۆنترۆڵکرا. بەڵام ئەم دوورخستنەوەیە بەرەنگاریی لێکەوتەوە. ژنان نەک تەنها هەوڵیاندا بوونیان بپارێزن، بەڵکوو ڕوویان لە دامەزراندنی …

ژیلا و مەرێ

هەورامان ئەو جوگرافیایەی کە کەوتۆتە نێو زنجیرە چایاکانی زاگرۆس. وەختێک باس لە کولتووری هەورامان دەکەین، بەو واتایە دێت کە باس لە شێوە ژیانێک و فەرهەنگێک دەکەین، کە لەتەوەرەی دایک شێوەی گرتووە. بۆیە لە هەوراماندا وەختێک سەیری ئەم کولتوورە دەکەین، زەحمەتی لەوەدا نابینین کە تێبگەین لەلای مرۆڤ و کۆمەڵگەی هەورامان، بۆچی ئەوەندە ڕەهەندی مەعنەوی لە پێشەوەیە. …

نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

لە منداڵیمەوە هەوڵم داوە ببمە باشترین هەڤاڵ و هاوبەشی ژنان. تەنانەت لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکمدا بەدوای ژنی ئازاد دا گەڕاوم. پابەند بە خەونەکانمەوە ژیاوم و خەباتی ئازادی ژنم خستووەتە ڕوو. هەمیشە ویستوومە ڕۆڵەیەکی شایستەی ژنان بم یەکەم جار کە برامە دوورگەی ئیمراڵی، گوتم: ” کارەکەم بۆ ژن پڕۆژەیەکی نیوەناچڵە.” ئێستا ئەو کارە تەواو بووە و …

فەرهەنگی ئایدۆلۆژی بزوتنەوەی کورد

موژگان خالیس بزووتنەوەی کورد، بۆ ماوەی سالانێکی زۆرە تەنها بە گوتاری “تیرۆر” و “ئاسایش” پێناسە دەکرت، بەڵام نەخشەی فکری بزووتنەوەکە، بە کۆمەڵێک چەمک دروست بووە هەر  لە ‘مۆدێرنیتەی دیموکراتی’یەوە بۆ ‘ژنۆلۆژی’. لەم رۆژانەدا کە چارەسەری پرسی کورد دەست بە دوورکەوتنەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەکات، بە تایبەتی لە شاشەکان، رۆژنامەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بێگومان لە سیاسەتدا …

زانستێک لە تەوەری ژن دا

هەڵسەنگاندنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ژنۆلۆژی زانستێک لە تەوەری ژن دا ” لەدۆخێکدا زانستی ژن – ژنۆلۆژی پەرەبسەنێت، ڕوونکردنەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای نموونەیەکەوە چەندەی بڵێین سوودبەخش دەبێت، پێویستە تێبگەین کە ڕەمەکی زایەندی-غەریزەی جنسیلە سەرتۆپی کۆنترین خووەکانی ژیانەوە دێت. وەڵامی پێداویستی بەردەوامکردنی خودی ژیانە. نەبوونی دەرفەتی ژیانی ناکۆتای تاک، چارەسەرییەکەی تاکی ناچار کردووە پەرە بە ماتەوزەی …