ڕێگای ماڵدا و زانستی خۆبوون

هێژا زەریا پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی ٤ ئایاری ٢٠١٩. خۆشەویستیمان، تاسەمان، پەیچوورمانی گەورەتر کرد. ماڵدا کوسا یەکەم شەهیدی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ڕۆژئاڤا. لە ڕێگای شارۆچکەی هۆڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعش، ئەو داعشەی لە ڕووناکی دەترسێ و خۆراکدانی تاریکیە، لەگەڵ داهاتنی تاریکی ئێوارەدا، ماڵدا کۆسای شەهید کرد. گەشتێک کە لە نێوان ئارامی ڕووناککردنەوەی ڕێگای …

ژنەکان دەدوێن

ڕانان بۆ فیلمی “ژنەکان دەدوێن” نەجیبە قەرەداغی پێداچوونەوە بە دەق: شنە فایەق فیلمی ژنەکان دەدوێن (Women Talking) یەکێکە لە فیلمە درامییە بەهێز و پڕ بایەخەکانی ئەم ساڵانەی دواییە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کەوتە سەر شاشەی سینەما. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سارا پۆلی-یە و لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی نووسەر میریام تۆوز بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە باس لە کۆمەڵگەیەکی ئاینیی …

ژیانەوەی ژنانە، نەورۆز و پێناسەکردنەوەی ناسنامە لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکاندا

دەنیز چیا – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەورۆز وەک یەکێک لە کۆنترین سروتە مرۆییەکان، تەنها جەژنێکی وەرزیی یان ڕۆژژمێری نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵی خولگەکانی سروشت، ژیانەوە و چەمکە سیمبۆلییەکانی ڕزگاری و نوێبوونەوەیە. لە مێژوودا، نەورۆز هەمیشە بە بیرۆکەی تێپەڕین لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی، لە مردنەوە بۆ ژیان و لە سڕبوونی زستانەوە بۆ بزووتنی بەهار گوزارەی لێکراوە. ئەم …

کۆکردنەوەی چیرۆک وەک ڕێبازێکی بەرەنگاربوونەوەی توانەوە لە کوردستاندا

زەینەب تورگوت لە کاتێکدا چیرۆکەکان کە یەکێک لە بەردەکانی بناغەی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردین، بەهۆی توانەوە و وەرگێڕانی هەڵەوە لە ناوەڕۆکی خۆیان دادەبڕێندرێن؛ هەردوو چیرۆکبێژ “نەسلیهان ئەسلان” و “ئامینە ستی ئاکتاش” بە ناو شارەکانی کوردستاندا دەگەڕێن و ئەو ئەفسانە و چیرۆکانەی کۆیان کردوونەتەوە، هەم دەیانگێڕنەوە و هەم بە نووسین تۆماریان دەکەن تا یادەوەری کولتووری بپارێزن. چیرۆکەکان …

ژنان لە ڕۆژئاڤا بۆ لیژنەکانی دەستوور لە سووریا: دەستکەوتەکانمان جێی مامەڵە و سازش نییە

ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی وڵاتدا، لە شاری قامیشلۆ کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ” پێش هەموو شتێک، بە ڕێزەوە سەری نەوازش بۆ ئەو قوربانییە گەورانە دادەنەوێنین کە بە خوێنی ژنانی پێشەنگ و شەهیدان نووسراونەتەوە. ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاڤا جەخت دەکەینەوە کە …

کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …

دەنگی دێرین: ناگیهان ئاکارسەل

ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە لە ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا، بەو وتارانەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گۆڤاری ژنۆلۆژی بە زمانی تورکی بڵاو کرایەوە، میراتێکی گرنگی نووسراوی لە بیرکردنەوە و ڕاڤەکاری بۆ بەجێهێشتین. دوای تیرۆرکردنی، گۆڤاری ژنۆلۆژی ژمارەیەکی تایبەتی بە وتارەکانی ناگیهان بەچاپ گەیاند. لە هاوینی ٢٠٢٣یش کتێبخانە و …

تەونی ژنۆلۆژی بۆ هۆنینەوە و واتادارکردنی ژیان

لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر واتا و گرنگی مێژوویی و کولتووریانەی تەشی، تەون، ڕستن و چنین  وشەی ژنۆلۆژی لە وشەی کوردی «ژن»، کە هەمان ڕیشەی هەیە لەگەڵ وشەی «ژیان» و وشەی یۆنانی «لۆگۆس» – بە واتای زانست یان زانین پێکهاتووە. ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە پێشنیارکرا، ئامانجی پەرەدانە بە زانستێکی نوێ، کە بتوانێت وەڵامی …

ماتریارکی( کۆمەڵگەی دایکانە) بۆ ئایندە

لە شاری ڤەنلۆی هۆڵەندا لە ڕۆژانی ٤ بۆ ٧ تەمووز بە سەرپەرشتی دەیان ڕێکخراوە و دامەزراوە کە لە ڕووی تیۆر و پراکتیکیەوە کاریان لەسەر کۆمەڵگەی دایکانە کردووە، لەوانە دامەزراوەی وەک ماتری فۆرم، ئەکادیمیای هاگیا، ماتریڤال و هتد… فستیڤاڵێکیان ڕێکخست. لە فستیڤاڵەدا کە بە ناونیشانی ” کۆمەڵگەی دایکانە بۆ ئایندە ” بەڕێوەچوو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ …