” ئێمە جگە لە شۆڕش هیچ ماڵێکی ترمان نییە!”

پەلشین تۆڵهەڵدان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی گەشەکردنی شۆڕشی جیهانیی ژنان لە سەدەی ٢١دا: شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاڤا گه‌لانی ناوچەکە کە لەنێو بەرداشێکدا گیریان خواردبوو، توانییان لەناوەڕاستی شەڕ و هێرشە دژە-شۆڕشەکاندا، پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆیان بونیاد بنێن. لە هەمان کاتدا، گەلێک وانە هەن دەکرێت لەم ئەزموونە مێژووییەوە وەربگیرێن. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، ئەو هێرشە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی …

پێگەی بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا

بەشی دووەم لەم سەدەیەی بەرەو سەدەی ژن و شۆڕشەکانی ژنان دەچێت، بزوتنەوە فێمێنیستەکان کە خاوەنی مێژوویەکی تێکۆشان و ئەزموونن، خاوەنی تایبەتمەندیی پارادایمی ئازادیخواز و هاوپەیمانییەکی مۆدێرنیتەی ژنن. لە دژی سیستەمی ڕەتێنەر و قڕکردنی ژنان و کۆمەڵگە و سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری؛ بەرپرسیارێتیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە کە پێکەوە تێبکۆشن و ڕێبازەکانی چارەسەر بدۆزنەوە. بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە نێو …

ژنبوون وەک ئۆنتۆلۆژیای ئازادی: دیسکۆرسێکی فەلسەفی لەسەر ئەپیستمۆلۆژیای تێکۆشانی ژنان

شیرین تاهیر ئۆنتۆلۆژیاسازییەکی نوێ بۆ چەمکی ژنبوون داڕشتنەوە یان بونیادنان ئۆنتۆلۆژیایەکی نوێ بۆ چەمکی ژنبوون؛ پێویستی بە تێپەڕاندنی ئەو ڕوانگە ناڕۆشنگەرانە هەیە کە ژنبوونیان وەک؛” جەوهەرێکی سروشتیی نەگۆڕ” یاخود وەک:” دروستکراوێکی کۆمەڵایەتی پەسەندکراو بۆ ژێردەستەیی” بینیووە. پێیر بۆدریۆ لە پەرتوکی “باڵادەستی نێرینە”دا ئەوە دەخاتە ڕوو کە چۆن کۆمەڵگە توانای ژن بە کەم دەبینن، دەڵێت:” لە …

مرۆڤ لەنێوان ئایین و ئارەزوودا

نووسینی: شارا تاهیر بەشی یەکەم: پێشەکی: لە سکانداڵێکی کەسییەوە بۆ پرسێکی مرۆیی بڵاوبوونەوەی هەندێک فایل و دەنگی کەسایەتییە ئایینییەکان لە سۆشیال میدیا- وەک زۆرێک لە ڕووداوە هاوشێوەکانی ڕۆژەڤ- بووە جێی باس و خواسی سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. وەک هەمیشەش کۆمەڵگەی کوردی کرد بە چەند بەشەوە؛ بەشێک بە توندی ڕەخنە دەگرێت، بەشێکی دیکە بەرگری یان …

پەرەسەندن و بوارەکانی تێکۆشانی فێمینیستی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی – بەشی یەکەم ئەگەرچی ئەو پاشخانەی بزووتنەوەی فێمینیستی لەسەری دامەزراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پازدە و شازدە، بەڵام شۆڕشی فەرەنسی خاڵی سەرەکیی دەستپێکردنێتی. لە ماوەی شۆڕشی فەرەنسادا، لەکاتێکدا داواکاریی یەکسانی، ئازادی و برایەتی بەرز دەبووەوە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە شۆڕشدا کردبوو، لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت لە سیاسەتدا بەشدار بن. لەو پێناوەشدا تێکۆشانێکی …

” ژن، ژیان، ئازادیی” لە دروشمێک واوەتر…

مەریەم فەتحی سەرمایەداریی پیاوسالار بۆ ژنان، چینی کرێکار، گەلانی بن دەست، پەراوێزخراوەکان و هەموو قوربانیانی ئەم سیستەمە، وەک مەترسییەکی بێ کۆتایی دەبینرێت، کە زۆرترین ئازاری ڕەتاندن، نایەکسانیی، توندوتیژیی و هەڵاواردنی لەتەک خۆی هێناوە. ئەو دۆخە خراپ و قەیراناوییە، کە سەرمایەداریی پیاوسالار دروستیکردووە، بەشێوەیەکی سیستەماتیک فێمیسایدی فیزیکی، کولتووریی، ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ژنان پەیڕەو دەکات. ژنان …

ناوەندی هزر، توێژینەوە و ڕاوێژکاریی ژنۆلۆژی لە قاهیرە کراوەیە

ناوەندی هزر، توێژینەوە و ڕاوێژکاریی ژنۆلۆژی لە مەراسیمێکدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر کرایەوە. کردنەوەی ناوەندەکە وەک چالاکییەکی گرنگ لە ڕووی ئەکادیمی و کولتوورییەوە بینرا کە جگە لە میسر، بیرمەند، ئەکادیمیست، ڕۆژنامەنووس و کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕای گشتی لە وڵاتە جیاوازەکانی عەرەبییەوە بەشدارییان تێدا کرد. دامەزراندنی ئەم ناوەندە وەک دەستپێشخەرییەکی گرنگ دەبینرێت کە ئامانجی دروستکردنی سەکۆیەکی زانستیی …

ڕێگای ماڵدا و زانستی خۆبوون

هێژا زەریا پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی ٤ ئایاری ٢٠١٩. خۆشەویستیمان، تاسەمان، پەیچوورمانی گەورەتر کرد. ماڵدا کوسا یەکەم شەهیدی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ڕۆژئاڤا. لە ڕێگای شارۆچکەی هۆڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعش، ئەو داعشەی لە ڕووناکی دەترسێ و خۆراکدانی تاریکیە، لەگەڵ داهاتنی تاریکی ئێوارەدا، ماڵدا کۆسای شەهید کرد. گەشتێک کە لە نێوان ئارامی ڕووناککردنەوەی ڕێگای …

ژنەکان دەدوێن

ڕانان بۆ فیلمی “ژنەکان دەدوێن” نەجیبە قەرەداغی پێداچوونەوە بە دەق: شنە فایەق فیلمی ژنەکان دەدوێن (Women Talking) یەکێکە لە فیلمە درامییە بەهێز و پڕ بایەخەکانی ئەم ساڵانەی دواییە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کەوتە سەر شاشەی سینەما. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سارا پۆلی-یە و لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی نووسەر میریام تۆوز بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە باس لە کۆمەڵگەیەکی ئاینیی …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …