زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا – بەشی دووەم

ڕاستییە خۆجێییەکان، یادەوەریی هاوبەشی ژنان  بەرفین گوینەش خۆجێیکردنی خەباتەکانی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا، تەنیا بە مانای کارکردن لە وڵاتانی زیاتردا نەبوو. گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکە ئەوە بوو کە هەر جوگرافیایەک، لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، دەستی بە لێکۆڵینەوە لە مێژوو و ڕاستییەکانی ژن کرد. لە ئیتالیا میتۆلۆژی و بیرەوەریی مێژوویی؛ لە کاتالۆنیا ڕاوی جادووگەران و بەرخۆدانی ژنان لە سەردەمی فاشیزمدا؛ …

ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا – بەشی یەکەم

شوێنپێی پەیجوورێک لە حەقیقەتی ژنەوە بەرەو کۆمەڵایەتیبوون بەرفین گوینەش ئەم ئەزموونەی زیاتر لە دە ساڵی تێپەڕاند چۆن بوو؟ ژنۆلۆژی لە ئەورووپا چی فێر کرد و چی فێر بوو؟ لەناو ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ ژناندا سازی کردن، چۆن گەشەی سەند و ئەم ئەزموونە کەڵەکەبووەی ئەمڕۆ چ بەرپرسیارێتییەکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟ ماوەیەکە بە بڕگە و ڕەهەندی جیاوازەوە …

کینەداری لە بەرامبەر ژن لە میتۆلۆژیای یۆنانی کۆندا

دیرەن ئارسلان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وەک لانکەی سەرهەڵدانی فەلسەفە، هونەر، زانست و دیموکراسی، بەردی بناغەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای پێکهێناوە؛ بەڵام لەژێر سێبەری ئەم کەلەپوورە ڕۆشنبیرییە درەوشاوە و ئایدیاڵکراوەدا، ڕاستییەکی کۆمەڵایەتیی زۆر تاریک وەک ستوونێک وەستاوە: کینەداریی سیستماتیک و دامەزراوەییکراو لە دژی ژنان. دیموکراسیی ئەسینا تەنها مافی دەنگدانی بە هاوڵاتیانی پیاوی ئازاد دەدا، …

منداڵدانی، ماڵەکەمانە: شاماران، دایک، خوداوەند و نەتەوە

د. دڵشا دەنیز لە ئینگلیزییەوە: ژیرە جەلال حسن لەبەر ئەوەی خۆم لە بزووتنەوەکانی ژناندا بووم، شاماران هەردەم بەشێک بووە لە ژیانم. بەڵام کاتێک دەستم بە نامەی دکتۆراکەم کرد، ئەو کاتە ڕاستەوخۆ بەرکەوتنم لەگەڵیدا هەبوو؛ وانەیەکمان هەبوو، دەبووایە لە پۆلدا بابەتێک پێشکەش بکەم و باسی وێنەیەک بکەم، یەکەم وێنەش کە هاتە بەردەمم، وێنەی شاماران بوو. لەو …

” ئێمە جگە لە شۆڕش هیچ ماڵێکی ترمان نییە!”

پەلشین تۆڵهەڵدان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی گەشەکردنی شۆڕشی جیهانیی ژنان لە سەدەی ٢١دا: شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاڤا گه‌لانی ناوچەکە کە لەنێو بەرداشێکدا گیریان خواردبوو، توانییان لەناوەڕاستی شەڕ و هێرشە دژە-شۆڕشەکاندا، پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆیان بونیاد بنێن. لە هەمان کاتدا، گەلێک وانە هەن دەکرێت لەم ئەزموونە مێژووییەوە وەربگیرێن. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، ئەو هێرشە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی …

پێگەی بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا

بەشی دووەم لەم سەدەیەی بەرەو سەدەی ژن و شۆڕشەکانی ژنان دەچێت، بزوتنەوە فێمێنیستەکان کە خاوەنی مێژوویەکی تێکۆشان و ئەزموونن، خاوەنی تایبەتمەندیی پارادایمی ئازادیخواز و هاوپەیمانییەکی مۆدێرنیتەی ژنن. لە دژی سیستەمی ڕەتێنەر و قڕکردنی ژنان و کۆمەڵگە و سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری؛ بەرپرسیارێتیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە کە پێکەوە تێبکۆشن و ڕێبازەکانی چارەسەر بدۆزنەوە. بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە نێو …

کاریگەریی ٧٤ فەرمانەکە و مەترسیی فەرمانە نوێیەکان لەسەر ژنانی ئێزدی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەنگال کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی، یەکێکە لە کولتوورەکانی تەوەری شارستانیەتی دیموکراتیک کە لە خاکی میزۆپۆتامیادا، بە هێز و فەلسەفەی کولتووری دایک-خوداوەند خۆی خەملاندووە. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن کە مێژووی کولتوور، فەلسەفە و باوەڕی ئێزدایەتی دەگەڕێتەوە بۆ پێش شارستانیەتە دەوڵەتییەکان و ئایینە تاکخوداییەکان و فۆرمێکی ڕەسەنی باوەڕییە. واتە …

پەرەسەندن و بوارەکانی تێکۆشانی فێمینیستی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی – بەشی یەکەم ئەگەرچی ئەو پاشخانەی بزووتنەوەی فێمینیستی لەسەری دامەزراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پازدە و شازدە، بەڵام شۆڕشی فەرەنسی خاڵی سەرەکیی دەستپێکردنێتی. لە ماوەی شۆڕشی فەرەنسادا، لەکاتێکدا داواکاریی یەکسانی، ئازادی و برایەتی بەرز دەبووەوە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە شۆڕشدا کردبوو، لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت لە سیاسەتدا بەشدار بن. لەو پێناوەشدا تێکۆشانێکی …

سەرلەنوێ بیرکردنەوەمان لە سەر قەرەجەکان

ڕۆشان سەلام ئەو ناوانەی خەڵک بۆیان بەکاردەهێنن بەپێی ناوچەکەیان جیاوازە: قەرەجەکان، دۆم، لۆم، سینتی، جیتانۆس، هەموویان بە واتای “قەرەجەکان” دێت. ئەم ناوانە بەهۆی زمان و پێکهاتەی فەرهەنگیی ئەو ناوچەیە لە قاڵب دەدرێن. بە تێپەڕبوونی کات، قەرەجەکان لە کۆمەڵگە پەرش و بڵاوەکاندا ژیاون، زۆرجار خۆیان بە “ڕۆم” دەناسێنن، بە واتای “مرۆڤ”، لەکاتێکدا هەندێکیان “قەرەج”یان پێ باشترە …

ڕێگای ماڵدا و زانستی خۆبوون

هێژا زەریا پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی ٤ ئایاری ٢٠١٩. خۆشەویستیمان، تاسەمان، پەیچوورمانی گەورەتر کرد. ماڵدا کوسا یەکەم شەهیدی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ڕۆژئاڤا. لە ڕێگای شارۆچکەی هۆڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعش، ئەو داعشەی لە ڕووناکی دەترسێ و خۆراکدانی تاریکیە، لەگەڵ داهاتنی تاریکی ئێوارەدا، ماڵدا کۆسای شەهید کرد. گەشتێک کە لە نێوان ئارامی ڕووناککردنەوەی ڕێگای …