ڕێگای ماڵدا و زانستی خۆبوون

هێژا زەریا پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی ٤ ئایاری ٢٠١٩. خۆشەویستیمان، تاسەمان، پەیچوورمانی گەورەتر کرد. ماڵدا کوسا یەکەم شەهیدی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ڕۆژئاڤا. لە ڕێگای شارۆچکەی هۆڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعش، ئەو داعشەی لە ڕووناکی دەترسێ و خۆراکدانی تاریکیە، لەگەڵ داهاتنی تاریکی ئێوارەدا، ماڵدا کۆسای شەهید کرد. گەشتێک کە لە نێوان ئارامی ڕووناککردنەوەی ڕێگای …

ژنەکان دەدوێن

ڕانان بۆ فیلمی “ژنەکان دەدوێن” نەجیبە قەرەداغی پێداچوونەوە بە دەق: شنە فایەق فیلمی ژنەکان دەدوێن (Women Talking) یەکێکە لە فیلمە درامییە بەهێز و پڕ بایەخەکانی ئەم ساڵانەی دواییە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کەوتە سەر شاشەی سینەما. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سارا پۆلی-یە و لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی نووسەر میریام تۆوز بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە باس لە کۆمەڵگەیەکی ئاینیی …

دەرسیمی ٨٩ ساڵ لەمەوبەر لە وێنەکانی ئەلیف دا

نووسینی: موژگان خالیس لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی ئەمڕۆ ٤ی ئایارە. کاتێک ڕۆژژمێرەکان ساڵی ١٩٣٧یان نیشان دەدا، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی تورکیا، چارەنووسی جوگرافیایەکی گەورە لە نێوان دەنگی گولە و دووکەڵدا مۆر کرا. دەرسیم بۆ ئێمە تەنها ناوی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نییە، بەڵکو چیرۆکی ڕیشەکێشکردنی کۆمەڵگەیەک، پارچەپارچەکردنی خێزانەکان و لە هەموویشی بەئازارتر، بێدەنگکردن و لەناوبردنی منداڵانە، …

هێزی قەڵەمی ژن: چیرۆکی کەنیزەکە وەک نموونە

وێژە ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کاریگەریی قەیرانەکان لەسەر ژن نیشان بدات و کتێبی The Handmaid’s Tale (چیرۆکی کەنیزەکە) وەک نموونەیەکی دیارە. ئەم کتێبە یەکێکە لە ناسراوترین ڕۆمانە خەیاڵییەکانی  مارگریت ئاتوود کە لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکراوەتەوە. ئەم کارە بە یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دیستۆپیا دادەنرێت. چیرۆکەکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوودەدات، دوای ئەوەی …

کۆکردنەوەی چیرۆک وەک ڕێبازێکی بەرەنگاربوونەوەی توانەوە لە کوردستاندا

زەینەب تورگوت لە کاتێکدا چیرۆکەکان کە یەکێک لە بەردەکانی بناغەی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردین، بەهۆی توانەوە و وەرگێڕانی هەڵەوە لە ناوەڕۆکی خۆیان دادەبڕێندرێن؛ هەردوو چیرۆکبێژ “نەسلیهان ئەسلان” و “ئامینە ستی ئاکتاش” بە ناو شارەکانی کوردستاندا دەگەڕێن و ئەو ئەفسانە و چیرۆکانەی کۆیان کردوونەتەوە، هەم دەیانگێڕنەوە و هەم بە نووسین تۆماریان دەکەن تا یادەوەری کولتووری بپارێزن. چیرۆکەکان …

لە مەدوساوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەوڵەتێک کە لە کەزییە هۆنراوەکان دەترسێت

ئەسرا بیلەن لەتورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی ” ئایا پێویستیمان بە هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەرگێکی جیاواز لە یاخیبوون بپۆشین و خۆمان لەناو بەرهەڵستکارێکی یاخیبوودا بهۆنینەوە؟”[1] دیمەنی کەسێک کە پەیوەندیی بە چەتە جیھادییەکانی سووریاوە هەبوو، بڵاوکرایەوە کە پرچی شەڕڤانێکی ژن دەبڕێت و وەک دەستکەوت لە سۆشیاڵ میدیادا نیشانی دەدات. لە دیمەنەکەدا، ئەو کەسەی پرچەکەی بە دەستەوەیە، بە …

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوانەکانی جەنگی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرا کرد

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دا ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە کە بە وردی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریر شارم (هەتەشە) و داعش لە هەرێمەکەدا ئەنجام دراون، تۆمار دەکات. ئەم دۆسیەیە ٣٤ لاپەڕەیە بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی پاراستنی منداڵان ئامادەکراوە. ڕاپۆرتەکە …

ئارماگێدۆنی سەپێنراو و دروستبوونی هۆشیاریی کوردبوون

فاتمە ئیزۆل لە سەرچاوە پیرۆزەکاندا، چەمکی “ئارماگێدۆن”[1] زۆربەی کات وەک کۆتاییەکی ڕەها و ساتێکی بێ گەڕانەوەی قیامەت پێناسە دەکرێت. بەڵام لە یادەوەریی مێژوویی و سیاسیی گەلاندا، تەنیا وەک وێرانکاریی فیزیکیی شارەکان و کۆمەڵکوژیی مرۆڤەکان نابینرێت؛ بەڵکو گوزارەیە لەو خاڵە یەکلاکەرەوەیەی تێیدا هێرشە گشتگیرەکان دەکرێنە سەر ناسنامە و بوون و تەواوی ئەو بەها مرۆییانەی کە گەلێک …

ژنوار – گوندێکی ژنان پڕ لە گۆڕانکاری و هیوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

ژنوار – گوندێکی ژنان پڕ لە گۆڕانکاری و هیوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن Women defend Rojava – ژنان بەرگری لە ڕۆژاڤا دەکەن ئامادەکراوە. “کاتێک گەیشتینە ژنوار، ژنان و منداڵان لە ماڵەکانیانەوە هاتنە دەرەوە بۆ پێشوازییمان. کەشێکی خۆشی و حەزی زانین هەبوو. خواستی ناسینی یەکتر، چیرۆکە جیاوازەکانمان و بینینە هاوبەشەکانمان”.  جولیا، ئینتەرناسیۆنالیستێک …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …