بەیاننەمەی ئەنجومەنی ژنانی سوریا ئێمەی ژنانی سوریا، ساڵانێکی درێژە لەژێر گوشاری نەژادپەرستی و سیاسەتی تاکڕەوانەی ڕژێمی بەعس کە ئیرادەی ژنانی پەراوێزخستبوو، ژیاین. گەلانی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دژی ڕژێمی دیکتاتۆر ڕاپەڕین، لەم ١٣ ساڵەی دواییدا ڕووبەڕووی شەڕ، کۆچبەری، داگیرکاری و ستەمی داعش بوونەتەوە. لەم پڕۆسەیەدا زۆرترین ئازاریان ژنان چەشت. ئێمە، هەم لە بەرامبەر ڕژێمی …
چیرۆکەکانی خۆڕاگری و عیشقی خاک و ئازادی
ساڵ: ٢٠١٤ جێ: کۆبانێ لە ئەنجامی هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، کاتێک گەمارۆی سەر کۆبانێ تەسک بووەوە، زۆرینەی خەڵکی شارەکە سنووریان بەزاند و بەو برینەی دڵیانەوە ڕوویان لە باکووری کوردستان کرد. بەڵام ژن و پیاو، پیر و گەنجانێکیش هەبوون کە لەو بەرخودانە مێژووییەدا تا ئازادکردنی کۆبانێ بەشداریان کرد و مانەوە. ئەوان دەڵێن؛ ‘ژنانی …
خەونەکەی ناگیهان لە دوای سلێمانی لە وان پێکهێنرا
خەونی ناگیهان ئاکارسەل کردنەوەی ” کتێبخانەی ژنان ” بوو. لە دوای شاری سلێمانی باشوری کوردستان، ئەمجارەیان لە شاری وان لە ژێر ناوی ” ناوەندی لێکۆڵینەوە و کتێبخانەی بەرهەمەکانی ژنان” کرایەوە. سەدان کتێب لە بوارەکانی مێژوو، ئەناتۆمی، فەلسەفە، ئەدەب و ئایدۆلۆژیا لەو ناوەندە لە چاوەڕوانی خوێنەرانی ژنن. شارەوانی وان لە ٧ی کانوونی دووەمدا ئەمساڵدا ” ناوەندی …
بانگەوازێکی خێرا بۆ جوڵە لە پێناو بەرگری لە ڕۆژئاڤا و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی!
ئێمە، ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە پەیمانگای ئەندرێا وۆڵف سەر بە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ڕۆژئاڤا، بانگەوازی یەکگرتنێکی نێونەتەوەیی بەهێز دەکەین بۆ بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاڤا و داهاتوویەکی ئازاد کە ئیرادەی هەموو گەلانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆبگرێت. لە ٢٧ی ئیشرینی دووەم- نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ەوە، گروپە جیهادیستەکان دەستیان بە هێرشی سەربازی گەورە کرد لە سوریا، بە ئامانجی ڕووخاندنی دیکتاتۆریەتی ئەسەد …
لە سوریا شەڕی دوو هێڵ: یان ‘ژن، ژیان، ئازادی’ یان توندوتیژی-پیاوسالاری- دەوڵەت’
زیلان کۆچگیری هێزە باڵادەستەکان لە سیناریۆکانی شەڕی سێیەمی جیهانیی کە ناوەندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ٢٧ی تشرینی دووەم- نۆڤەمبەر پلانێکی نوێیان لە سوریا خستەگەڕ. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە هەرێمیەکان، لە مانگەکانی هاویندا، ئەو چەتانەی لە ئیدلب و ڕەیحانییە لە کەمپەکانی پەروەردەدا بوون، بە پاڵنەری ‘ پەروەردەیان بکە و ئامادەیان بکە’ ئامادە کران و لە سوریا بەردرانە مەیدانەکان. …
نیسان
ناگیهان ئاکارسەل ئێستا لە بەرەبەیانی شەپۆلی خۆشحاڵیەکدام ڕێ بۆ ئارامی دەکەنەوە لە لایەکمەوە شکۆی کێزۆیەک کە خۆی بە دڵۆپێکی شەونمەوە گرتووە لە لایەکی ترمەوە بارسووکی بێ ئەندازەی خۆ-بوونمە ئەگەر نیسانم، دە هەر با وابێت لە شوێنێک لە پشت گوڵی یاسەمین کە ئیرەیی بە بۆنەکەی دەبرێت گۆرانی ئەو ساتەوەختانەی دڵمم پێ سپاردوون ئێستا گەڵایەکم لەسەر تەلی …
هاڤپەیڤینی ژنۆلۆژی لەگەڵ ماریا میس
٢٨ی حوزەیران ٢٠١٧ لە کۆڵن ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە ئەوروپا نەجیبە قەرەداغی و ئیڤۆن هاینا سەردانی ماریا میسیان کرد و بۆ ماوەی ٤ سەعات گفتوگۆیان لەسەر زۆر بابەتی وەک تێز و کتێبەکانی ماریس میس، بەشێک لە بزووتنەوەکانی فێمینیست و دۆخی هەنوکەییان، سروشت، کۆلۆنیالیزم، ئەزمونەکانی ژنانی هندستان کە ماریا میس خۆی ماوەیەکی درێژ لەوێ ماوەتەوە. کاریگەری …
هاوخەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بۆ مەرگی ماریا میس
بەڕێز و سوپاسەوە یادی ژنە زانا ماریا میس تیۆریسیانانی ئیکۆفێمینیزم و چالاکوان و نووسەر دەکەینەوە. ماریا میس لە ١٦ی ئایار ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. ماریا میس بە نووسین، تێزەکانی و هەوڵ و تێکۆشانەکانی کۆمەکێکی گەورەی کرد بە تێکۆشانی ئازادیی ژن لە هەموو جیهاندا، هەر چۆن بۆ بزووتنەوە …
لە زانکۆی بریتانگن کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی سازکرا
لە زانکۆی بریتانگنی شاری لۆریئەنتی فەڕەنسا، خوێندکارانی کورد و دۆستەکانیان لەبارەی ژنۆلۆژی و مێژووی کوردستان کۆنفڕانسێکیان ساز کرد. سارا مارچا لە ناوەندی ژنۆلۆژی بروکسەل وەک قسەکەر بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. دۆغان داغهان خوێندکاری زانکۆکە وەک خوێندکاری کوردستان لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە، باسی لە مێژووی کوردستان کرد. لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا سارا مارچا قسەی لەبارەی ژنانی …
جێندەر لە ڕوانگەی زانستی ژنۆلۆژییەوە
ئاکادیمیای ژنۆلۆژی بەشی دووەم لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە تایبەتی ئەو جێیانەی لە دیدی ناوەندئەوروپیەوە وەک وڵاتی دواکەوتوو، یان وڵاتانی ‘ جیهانی سێیەم ‘ یان ‘ جیهانی پێشکەوتوو نین’ بە ڕۆژەڤی ژن، جێندەر و ڕۆژەڤی دیموکراسی و بواری ئابووری دەیانەوێ رۆژەڤی ئەو وڵات و کۆمەڵگانە ئاراستە بکە. ڕۆژەڤیان بە پێی رۆژەڤی خۆیان دیاری بکەن کە …










