کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …

ململانێی دوو پارادایم لە سووریا

عەلیا عوسمان- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەگشتی جەنگەکان بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەری، یان ململانێ لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، یان لەپێناو ناسنامە و ڕزگاربوون لە داگیرکەران؛ بەڵام ململانێی لە سووریا ڕەهەندێکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ململانێی دوو پارادایم. واتە ململانێ لەسەر دیدی فکری و بەها ئەخلاقیەکان کە مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایانە ژیانی ڕێکدەخات و بڕیار دەدات و …

بەرگرییکردن لە ڕۆژئاڤا، بەرگرییکردنە لە ژنان

کاتی ئاسییا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئیتاڵیا بینینی ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاڤا ڕوودەدات ئازاربەخشە؛ هەناسەت سوار دەکات و پەکت دەخات. ئەمە شۆکێکە کە پێیدا تێدەپەڕین، زۆر کەس لە خۆیان دەپرسن:”چۆن بەم شێوە خێرایە ڕوویدا؟ چۆن دەکرێت لە شەو و ڕۆژێکدا هێرش بکرێتە سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خاکەکەی لەت بکرێت؟”. لە ڕاستییدا، پرۆسەی …

هەناسەی درێژی تەبقا و ڕەققە

دیدار لەگەڵ ژنان لە نێوان جەنگ و شۆڕشی ڕۆژانەدا ئێمە بە قووڵایی کنە و پشکنین دەکەین، بە ناو چینەکانی هەزاران ساڵدا ڕۆدەچین. گفتوگۆ دەربارەی سەرچاوەی ژیان دەکەین، هەوڵ دەدەین بچینە ناو کرۆکی ئەو پاشماوانەوە کە بە درێژایی سەردەمەکان ماوەتەوە. تۆو لە زەویدا دەچێنین و لە سوڕگەلێکدا کە چەندین ساڵ دەخایەنێت گەورەی دەکەین، بەو هیوایەی ڕۆژێک …

بەرگرییان کرد؛ چونکە پاراستن، خەسڵەتێکی خوداوەندەکان بوو

عەدولێ قەرەدەنیز هەروەک چۆن مانگ، شوێنەواری هەموو ئەو زەبرانەی هەڵیگرتووە کە تا ئەمڕۆ بەریکەوتووە و پاراستوویەتی، شوێنەوارەکانی مێژووش هەمیشە لە ناو یادەوەریی مرۆڤدا جێگەی خۆی کردووەتەوە و تا ئەمڕۆش ئاسەوارەکانی هەڵگرتووە. مێژوو تەنها زنجیرەیەک ڕووداوی ڕابردوو نییە کە چیرۆکمان بۆ بگێڕێتەوە؛ مێژوو تەنها کاتی تێپەڕبوو نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەیوەندی و پردی نێوان ڕابردوو، …

ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی لە تاراوگە: کۆلۆنیالیزم، کۆچ، پیاوێتی و تێکۆشانی ژنانی کورد

یاسەمین ئاندان – ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆمەڵگەکانی کە لە تاراوگەدا دەژین، بەتایبەتی گروپە نا-ئەوروپاییەکان، پرۆسەیەکی ئاڵۆز دەزموون دەکەن لە بازاڕاوەکردنەوەی نۆرمەکانی ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی. ئەم پرۆسەیە لە بەیەکگەیشتنی دینامیکەکانی وەک ئەو هەلومەرجە پێکهاتەییانەی کە کۆچ دروستی کردووە، گواستنەوەی نۆرمە باوکسالارییەکان، و گوشارەکانی تواندنەوە یان تێکەڵبوون لە وڵاتی کۆچکردوو شێوەی گرتووە. دیاسپۆرای کورد نموونەیەکی گرنگی ئەم پرۆسەیە …

وەریشە مورادی: سێیەمین ساڵیاد بکەنە مانیفێستێک بۆ ژیانێکی ئازاد

وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە سزای لەسێدارەدان، لە زیندانەوە بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” نامەیەکی بڵاوکردەوە. دەقی نامەکەی وەریشە مورادی لە زیندانی ئێرانەوە : بۆ هەموو ئەوانەی کە “ژن ژیان ئازادی” بە دڵ دەڵێنەوە ئەمە سێێەمین ساڵیادی ڕاپەڕینێکە کە درووشمی”ژن ژیان ئازادی”هەڵگرتووە، ئەم ڕاپەڕینە، بە …

کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان”

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” بە فارسی بڵاو کردەوە. ڕاستییەک کە بە درێژایی مێژوو دەرکەوتووە ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەموو قەیرانێکی کۆمەڵایەتیدا، جۆرێک لە بەرخودانیش هەبووە. ئەمڕۆ ئەم حەقیقەتە بە شێوەیەکی دیار و بەهێز دەردەکەوێ. پێداگری ئەم ماتەوزەیەی بەرخۆدان لەسەر ژیانی ئازاد، زیاتر ئەو بانگەشەیەی بەهێزتر کردووە کە …

تەونی ژنۆلۆژی بۆ هۆنینەوە و واتادارکردنی ژیان

لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر واتا و گرنگی مێژوویی و کولتووریانەی تەشی، تەون، ڕستن و چنین  وشەی ژنۆلۆژی لە وشەی کوردی «ژن»، کە هەمان ڕیشەی هەیە لەگەڵ وشەی «ژیان» و وشەی یۆنانی «لۆگۆس» – بە واتای زانست یان زانین پێکهاتووە. ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە پێشنیارکرا، ئامانجی پەرەدانە بە زانستێکی نوێ، کە بتوانێت وەڵامی …