تێكۆشانی ساكینه‌ بۆ ئازادیی ژنانی کورد بوو

شه‌هید ساكینه‌ جانسز ناسراو به‌ سارا، له‌ 12 شوباتی 1958 له‌ زستانی ساردو سۆڵه‌ی بێ ئه‌ندازه‌دا له‌ گوندی ته‌ختی خه‌لیل سه‌ر به‌ شاری دێرسیم له‌ باكوری کوردستان چاوی به‌ ژیان هەڵهێنا. ساكینه‌ هه‌م كورد، هه‌م ژن و هه‌م عه‌له‌ویه‌. هه‌ڵگری سێ ناسنامه‌یه‌، بەڵام لە هەرسێ ناسنامەیدا لەژێر زەبری داگیرکاریدا دەیناڵاند بۆ ئەوەش دەبوو هەڵگری ناسانامەی …

خۆبوونی ژن لەناو هونەردا

هونەر بۆ ژنۆلۆژی گرنگە یەکێکە لە بوارەکانی ژنۆلۆژی و ئیشی لەسەر دەکات. ژنۆلۆژی پێیوایە هونەر کاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و هۆشیاری و یەکسانی جێندەریی، ڕیالێتی و ڕاستی کۆمەڵایەتی. ئەمەش پێویستە لەناو هونەردا بەشێوەیەکی ئێستێتیکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. کاتێک هونەرمەند هۆشیار بوو بەرانبەر بە بوون و ئەرکی خۆی لەنێو کۆمەڵگەدا، ئەوا لەڕێگەی هونەرەوە …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …

ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ دیمۆگرافی

دیرۆك قاره‌مان دیمۆگرافی وشه‌یه‌كی گریکییە لە دوو بەش پێکهاتووە دیمۆس واتا خەڵک، گرافی واتا زانست، بەسەریەکەوە واتا زانستی خەڵک یان دانیشتوانناسی، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ‌ دانیشتوانناسی زانستێکی زۆر كۆنی كۆمه‌ڵگەیه‌. مرۆڤ لە ٥٠٠٠ی پ.ز به‌گوێرەی پێویستی ژیانی خۆیان رێكخستووە. به‌تایبه‌ت له‌ چاخی بەردینی نوێ (نیولیتیک)دا بە‌پێشه‌نگایەتی خو‌داوه‌ند-دایك، دایكان به‌گوێرەی ئەو ئەزموونەی لە ژیانیانەوە به‌ده‌ستیان هێنابوو، …

ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ هونەر

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ژنۆلۆژی زانستی ژن و هاوژیانی ئازادە، بەڕوانگەیەکی ژنانە ئیش دەکات. دونیابینی و زانستی ژنە، کە لە  کۆمەڵگە و سروشتدا لە مێژووی ژن دەکۆڵێتەوە. بۆ ئەوەی حەقیقەتی ژن زیندوو بێت، ژنۆلۆژی گرنگی بە کولتوور و هونەر ”ئێستێتیک” دەدات. هونەر لە فراوانترین واتایدا چالاکی ئافرێنەرانەی مرۆڤە. جیاوازی و سەربەخۆیی لە هێزی ئافراندنەوە دروست دەبێت، هونەر …

بۆچی ژنۆلۆژی؟ بونیادنانەوەی زانستەکان ڕووەو ژیانێکی کۆمینال و ئازاد

گونول کایە لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد ژنۆلۆژی وەک هەنگاوێکی گرنگی خەباتی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان، لە ڕووی ڕۆشنبیری، ئایدیۆلۆژی-سیاسی، بەرگری لەخۆکردن و جووڵانەوە لە ماوەی سی ساڵی ڕابوردوودا، دەنرخێنرێت. دەمەوێت ئەگەرچی بەکورتیش بێ پرنسیپە سەرەکییەکانی ژنۆلۆژی بناسێنم، کە بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کورد لەسەر ئاستی جیهان پێشکەشی بزووتنەوەکانی ژنانی دەکەن.   لە ڕوانگەی بزووتنەوەی ژنانی کورد، …

ژنۆلۆژی بە هزری ژن گەشە دەکات

لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی ژنۆلۆژی ئامانجێتی مێژووی شاراوەی کۆیلایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دینامیزمێکی ئازادی ژن و بەرخودانەکانیان ئاشکرا بکات. پێمانوایە ئەگەری شۆڕشی ژن لە ئاستێكدایە کاریگەری لەسەر هەموو بزووتنەوەکانی ژنانی جیهاندا دادەنێت. بۆ ئەمەش دەروازەیەکی ژنۆلۆژیمان کردەوە  و دەستمان پێکرد، دەکرێ بڵێین هەنگاوی یەکەممان ناوە. ژنانی کورد بەگوڕەوە گفتوگۆ لەسەر ژنۆلۆژی دەکەن. ژنۆلۆژی لە …