ئایدا فەنتۆ – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕۆشنا محەمەد
٢٠٢٤ دەیسەلمێنێت ساڵێکی بەرخۆدان و کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی مەزنە لە کینیا. لەگەڵ دەستپێکی مانگەکانی ساڵی نوێدا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ژنکوژییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو. لە بەرانبەر زیادبوونی ترسناکانەی کوشتنی ژنان، هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژییە سیستەماتیکییەی ڕوبەڕووی دەبنەوە و داوای چاکسازی دەکەن بۆ ئەوەی پارێزگارییەکی زیاتر دەستەبەر بکرێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گەورەترین ناڕەزایەتی دژی ستەمی جێندەری لە مێژووی کینیادا ڕووبدات. مانگی نیسان بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بەو دەرکردن و ڕووخاندنانەی دەوڵەتەکان ئەنجامیاندا لە کاتی لافاوەکاندا کە بەشێکی زۆری نیشتەجێبوونی جەماوەری لە جەرگەی نایرۆبی گرتەوە. زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمەش زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئەو بارودۆخ ونەهامەتی و زەوتکردنەی کە دەوڵەت کۆمەڵگە دەخاتە ژێر دەستییەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕۆحی بەرەنگاری و ناڕازیبوونی کۆمەڵایەتی هەڵگیرسا و بەرزکردنەوەی باج لە لایەن حکومەتەوە وەک پریشکێک بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری بە سەرۆکایەتی گەنجان و ژنان کە لە ١٨ی حوزەیرانەوە بناغەکانی دۆخی ئێستای هەژاندووە، بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە تەنها بەشێکی زۆر بچووکی شاخێکە لە پڕۆسەیەکی قووڵ وداهاتودا، توانای گۆڕینی بنەماکانی ڕووبەڕووی جێندەری و سەربەخۆیی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدایە.
سەربەخۆیی کینیا: هیوای ژیانێکی ئازاد کە بە دی نایەت
کینیا وڵاتێکە زیاتر لە حەفتا نەتەوەی جیاوازی لەخۆگرتووە، ئەوانیش پارچە پارچە بوون بە هۆی ئەو سنوورانەی کۆلۆنیالیزمە ئەورووپییەکان سەپاندبوویان و لە ئەنجامدا دابەشبوونی ئەفریقیای بۆ دەوڵەت-نەتەوەوە لێکەوتەوە. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٠-١٩٧٠ تێکۆشانی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی ئەفریقیا بۆ کۆتاییهێنان بە کۆڵۆنیالیزمەکانی ئەورووپی و کویلەکردنی دڕندانەی سەپێنراو ئەنجامدرا.
سەربەخۆیی هەرێمە جیاوازەکان لە دەرەنجامی بەرخودانی قارەمانانەی کۆمەڵگە خۆجێیەکان بوو کە خەونی نەتەوەی ئازاد و کۆتایی بە کویلەکردن و ژیانی درێژخایەنی ئازادی بەرهەم هێنا بۆ کینیا. بۆنموونە، سەربەخۆیی کینیا لە ساڵی ١٩٦٣ لە ئەنجامی خەباتێکی ڕزگاریخوازی درێژخایەن بەدەست هات، تێیدا یاخیبوونی ( ماو ماو ) بە تایبەتی کلیل بوو. دەوڵەتی نەتەوەیی نوێی سەربەخۆی کینیا لە لایەن کۆمەڵگەوە وەک ڕێگەی ژیانی ئازاد سەیر دەکرا.
لە ماوەی ٤٠ ساڵی پاش سەربەخۆییدا، کۆمەڵگە گەواهیدەری بەردەوامی تاڵانکارییە وەک نەبوونی دیموکراسی، زەوتکردنی زەوی باوباپیرانیان، دان پێ دانەنانی زۆرینەی ڕەهای نەتەوەکان، چڕبوونەوەی سامان لە دەستی دەوڵەت و هەندێک خێڵ کە بوونەتە بەشێک لێی، مەحکومکردنی کۆمەڵگە بە هەژاریی و بەردەوامبوونی ملکەچکردنی ژنان وەک بنەمایەک کە سیستەمەکە لەسەری بەردەوامبوو. ئەم ٤٠ ساڵە چەندین شەپۆلی کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی بۆ بەدیهێنانی چاکسازییەکان کە دەبێتە هۆی کۆمەڵگەیەکی یەکسانیخواز، هەرچەندە هێشتا زۆر کەس ئومێدەکانیان لە سەر دەوڵەت داناوە، بەڵام هەر ڕۆژێک تێدەپەڕێت دژایەتی نێوان کۆمەڵگە و دەوڵەت زیاتر دەردەکەوێت و خەڵکێکی زیاتر هۆشیار دەبنەوە و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی ڕابردوو لەژێر کاریگەری ئەمەدا بوو.
لانکەی کۆمەڵگەی سرووشتی
زەوی سووری ئاگرین، ڕووبار و دەریاچەکان. دارستان، گڕکان و چیاکان، هەروەها دەشتاییەکان ئەوەی ئێستا پێی دەوترێ کینیا، بەشێکە لەوەی مرۆڤایەتی نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ لەمەوپێش هەنگاوی بۆ ناوە. یەکەم کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هێنایە ژیان. بوون لەو کاتەوە، وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بۆ کردووە، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی وەک گۆمەڵگەیەکی ئازادی سیاسی ژیاوە لە ٩٨٪ ی تیرە و ماتریافۆکاڵ بەڕێوەی بردووە. زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە میزۆپۆتامیا، شوێنەواری عەقڵییەت و سیستەماتیزەکردنی هەژمونێک، جیهانی بووە. دەرهێنانی ئابووری لە دەستی ژنان و کۆنتڕۆڵکردنی سێکسواڵیتەیان و بونیادنانی عەقڵیەتێکی باڵادەستی پیاوانە لە ڕێگەی ئایین، فەلسەفە و زانستەوە پێویست بوو بۆ سەپاندنی سیستەمێک کە لەسەر بنەمای تاڵانکردنی کۆمەڵگە و دامەزراوە سەرەکییەکەی دەوڵەت بێت، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، میراتی کۆمەڵگە سرووشتی کۆمەڵایەتی و یەکسانیخوازەکان تا ئەمڕۆش بەرخۆدانی گرتووە. ڕۆح و بەهاکانیان لەناو ناچێت، چونکە بنەمای سرووشتی مرۆڤن.
یەکێک لەوشتانەی کە کۆمەڵگەیی تێیدا زیندوو بوو لە کینیا و هەرێمی خۆرهەڵاتی ئەفریقیا ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە شێوەی تیرە و هۆزدایە تا ئێستاش کاریگەرییان ماوە. لە ناو ئەم پێکهاتەدا بەهاکانی سرووشتی کۆمەڵگە وەک کۆمەڵایەتی و وابەستەبوون بە خاک و ئەخلاق وەک ڕوحی کۆمەڵگە، داهێنان..هتد. پارێزراون. فۆرمەکانی باوباپیران و خۆبەڕێوەبەری و دادپەروەری تا ئێستا بەرەنگاره چەقۆی بیرۆکراتی و یاسا دانانی دەوڵەت بوون. نزیکە ٧٠٪ ی دانیشتوانە گوندنیشینەکان هێشتا زیندووانە سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵن وەکو کارو چالاکی ئابووری سەرەکیانە. سەرەڕای ئەو ڕاستییە کە لە شێوە نوێیەکەی کۆڵۆنیالیزم کە لە لایەن نیولیبرالیزمەوە جێبەجێکراون،٤ /٣ زەوی کینیا لەژیر دەستی فرەنەتەوەکاندایە.
ئەم خاکە شوێنی زۆر کەلتووری جیاوازە، نەک تەنها لەسەر ئاستی ڕەسەنی بەڵکو لەسەر ئاستی ماددیش لە ژیاندان. ئەم کەلتوورە فرەڕەهەندە گرنگە و لە زۆر ئاستدا جێی متمانەیە، لە تەلارسازیدا، لەگەڵ زۆر فۆرمی کۆنی تەسەلارسازی، لە ڕێگاکانی بەدەستهێنان یان لێنانی خواردن، وەکو چاندنی زەوی و سیستەمی پەیداکردنی ئاودا، لە ڕێگەی پزیشکی نەریتی، میوزیک و هتد…
لە هەمانکاتدا سەرەڕای بەرخودان بە درێژایی مێژوو، ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سەرمایەداری لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتییدا هێلانەی خۆی دروست کردووە و توانیویەتی خۆی بخزێنێتە نێو کۆمەڵگەکان و جێپەنجەی خۆی لە بیرو باوەڕ و خواست و کەلتووری کۆمەڵگەدا بە جێبهێڵێت. بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەربەست بە تایبەتی لە مەسەلەی ئازادی ژناندا. خەبات لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری باڵادەست کە پێکهاتەکانی ئێمەی گرتۆتەوە، بۆ ئازادی هەر گەلێک لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دەیەوێت گەلانی باوباپیران لە جێی خۆیدا هەڵبوەشێنێتەوە، گرنگی خۆی هەیە.
میراتی بەرخودانی ژنان..
‘بمکوژە گەر بەوە دڵخۆش دەبیت، بەڵام بزانە خواستی دادپەروەردی تەنانەت بەهێزترین کەوانەکان دەشکێنێت’
ئەوە ئیرادەی یەکێک لە دایکی زیندانیکراوەکان بوو کە بەرەنگاری پۆلیسەکان بویەوە لە کاتی مانگرتنەکەی ساڵی ١٩٩٢دا بۆ داوای ئازادی ڕۆڵە زیندانیکراوەکەی و گەنجانی تری کۆمەڵگە کە دەستبەسەر کرابوون. هۆی یاخیبوونیان دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری ئەوکاتی کینیا (دانیال ئاراپ مۆی) پێنجەم. لە کات و ڕۆژی مانگرتنەکە دایکانی مانگرتوو لە نایرۆبی تووشی ئازارو ئەشکەنجەی زۆر بوونەوە لە لایەن پۆلیسەکانی ڕژێمەوە، زۆریان برینداربوون و زۆری تریشیان زیندانی کران. دایکان سنگی خۆیان دادڕی وەک کاردانەوە و بەرخودانێک دژ بە زیندانی کوڕەکانیان. سنگ ڕووتی دایکان وەک ناڕەزایەتییەک و کردەوەیەکی یاخیبوون لە نەریتی ئەفریقیدا هێمای شەرمەزارکردنی گشتی بوو لە دژی دەستدرێژیکاری نەیارو هێمای گرنگی بنەمای نەتەوەیی کەلتوری ئەفریقیا و ڕۆڵی کۆمەڵگەیە لە پالپشتی ناڕەزایەتی و بەرخودانی دایکان.
فیگەری ژن، نەک تەنها وەک ڕۆڵێکی بایۆلۆژی بەڵکو وەک ڕۆڵێکی کۆمەڵایەتی خولقێنەر و بەرگریکاری کۆمەڵایەتی لە ڕووی داگیرکاران و هێرشە جیاوازەکان بۆ مانەوەیان لە ڕووی کەلتوری و جەستەییەوە. لە مێژووی کینیادا سەدان نموونەی دایک هەن، وەک ژنانی نیرۆبی بوێرانە جەنگاون و خەباتیان بۆ بەرگری کردن لە ئازادی کۆمەڵگەکەیان. (مۆرا نگاتی) کە پێشبینی هاتنی کۆڵۆنیالیستەکانی بۆ زەوییەکانی ئەباگوسی لە ساڵی ١٩٠٠دا کرد و دژی داگیرکاری شەڕی کرد؛ سەرکردایەتی ژنانی کیکویو لە ڕاپەڕینی توکو یان لە بەناو “ڕاپەڕینی ژنان”ی (فۆرت هۆڵ) دژی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا؛ ئەو ژنانەی کە لە ڕیزەکانی گەریلای ماو ماودا بۆ سەربەخۆیی خەباتیان کردووە و ئەرکی جیاوازیان لە سەربازییەوە تا پزیشکی، یا لۆجستیکییان جێبەجێ کردووە؛ بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز بە سەرکردایەتی ژنان و سەرکردە (واگاری مەتای) کە دەیان ساڵە خەباتی بۆ مافەکانی ژنان و پاراستنی سرووشت کردووە، یان هەموو ئەو دایکانەی کە خەمخۆری کۆمەڵگەکانیان و گواستنەوەی زمان و کولتوورەکەیان لە ناوجەرگەی سیستەمێکی کۆلۆنیالیزمدا بووە و تا ئێستاش گرنگییان پێداوە تەنانەت تا ئەمڕۆش دەیەوێت گەلان وێران و تاڵان بکات.
بە درێژایی مێژوو ژنان لە کینیا خۆیان لە شێوەی گرووپی کۆمەڵایەتیدا، پەیمانگا و ڕێکخراوی جیاوازدا ریکخستووە بۆ تێکەڵبوون و بەشداری لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵگەکەییدا بە ئامانجی پارێزگاری لەئازادی خۆیان وەک ژن. لەگەڵ پێشکەوتنی کۆلۆنیالیزمەکان بەشێک لەم گروپانە لە لایەن دامەزراوە ( مسیۆنەری کاسۆلیک) یا دەوڵەتە کۆڵۆنیالیزم گۆڕدرا یا ئەسمیلەکرا، بە ئامانجی بە شارستانیکردنی ژنانی ئەفریقیا بۆ تێکەڵکردنیان بە ئایدۆلۆژیای کاسۆلیکی و ئەوروپی بۆ ئەوەی ملکەچیان بکەن و بەم شێوەیە زاڵبن بەسەر کۆمەڵگەکاندا. ئەم قۆناغە بەرکەوتەیەکی زۆر سەخت بوو لە ئازادی ژنان و سەرکردایەتی کۆمەڵایەتییان، بەهەرحال وەک دەبینین بەرخودان تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
ئەمڕۆ ئەزموونی خەباتی ژنان لەم هەرێمەدا بەرەبەیانێکی نوێ بە خۆوە دەبینێت. پێویستی و گرنگی خۆڕێکخستنەوەی ژنان زیاتر و زیاتر بەڵگەن بۆ ئەوە، بە تایبەتی بەشداری ژنانی گەنج لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەزای بڕیاردان چ لە بزوتنەوە شارییەکان چ لە پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکاندا. لە فەزای شاردا تێکۆشانی خۆبوون، هەر ژنێک بەڕەنگ و فۆرمی خۆییەوە بەهێزە. لە ناوچەی گوندەکاندا، تێکۆشانی بۆ بوون، بوونی کۆلێکتیڤانەی ژن، مەزنترین قورسایی هەیە. بەبێ بوون، خۆبوون بوونی نییە، هەر وەک چۆن بەبێ خۆبوون، ئازادی بەدی نایەت. کەواتە سەنتێز(کۆتێز)ی تێکۆشان لە نێوان ژنانی شار و گوند، کلیلی رزگارییە.
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی سەرەتای ئەم ساڵ لە دژی ژنکوژی و بەشداری هەزاران ژن و دایکان لە ڕاپەڕینی چەند هەفتەی ڕابوردوو، سەرەتا دژی زیادکردنی باج و دواتر بە ئامانجی ڕووخاندنی حکومەتی ئێستای (ڕۆتۆی ) سەرۆک. دەرنجامی ئەم میراتە مێژوییەی و هەڵگیرسانی ئاگری بەرخودانی ژنانە. وتەکانی تۆماس سانکارای سەرکردەی سۆسیالیستی پشتڕاستدەکاتەوە؛ ” هیچ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە بەبێ ئازادی ژنان نییە” تا دێت دەنگ دەداتەوە.
هەڵدانەوەی مێژوی ژن و گەلان، باشترین چەکە بۆ ڕزگاری
لە مێژوودا گەنج باشترین بزوێنەری شەرو تێکۆشان و شۆرشەکان بوون، بەڵام لەم ساتەوەختە مێژووییەدا تێیدا دەژین سەرمایەداری بە پێشکەوتوترین شێوەی جەنگی تایبەت گەنجان بێهیوا دەکات و دووریان دەخاتەوە لە تێکۆشان.
دانیشتوانی کینیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا زۆرترینیان گەنجن، بە ڕێژەی ٨٠٪ ی کە لە خوار ٣٥ ساڵییەوەن، یەک لەسەر سێی ئەو ڕێژەیە لە نێوان ١٥-٣٥ ساڵیدان و هەروەها زۆر چالاکن لە خەباتی کۆمەڵایەتی و ڕێبەرایەتی سیاسییدا لە هەردوو ناوچەی شارو گوندەکاندا. ناڕەزایەتی خۆپیشاندانەکانی ئەو هەفتانەی ڕابردوو سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن. ئەم تایبەتمەندییە و لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییەکانی کە لەم دەقەدا ئاشکرا بوون، بەو مانایە دێت دەرگای ئەم هەرێمە کراوە بۆ شۆرشی کۆمەڵایەتی بەردەوام. بە درێژەپێدانی ئەم ڕێگایە وەکو (وانگاری ماسیا) پێشنیاریکرد؛ کاتێک دەزانی تۆ کێیت، تۆ ئازادی؛ زۆر گرنگ و بنەڕەتییە کە دووبارە لە مێژووی ژن و گەلان، ئەو مێژوویەی نەنووسراوەتەوە و بە نهێنی لە ژێر هەژموونی پیاوسالارییدا ناسنامەمان، کەلتورمان و ڕۆڵی ڕاستەقینەی ژن لە گۆمەڵگەدا ڕێکبخرێتەوە بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی.
زانستەکانی باو باپیران لە سەر ژنان و کۆمەڵگە هەروەها یادەوەرییەکانیش پاڕێزگاری لەمە دەکەن. وەک چۆن پرۆسەی پارادایمی دیموکراتیکی مۆدێرنێتەی ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، پێویست ناکات شتی نوێ دابهێنن تەنها ڕاستییەکان نەشاردرێتەوە. پێویستە بزانینن ئێمە کێین و لە کوێوە هاتوین بۆ ئەوەی ڕێگەچارە بدۆزینەوە و خۆمان لە هێرشەکان بپارێزین. لەسەر ڕۆشنایی مێژووی درووستمان دەتوانین شۆرش بەرپا بکەین و ژیانی ئازاد دووبارە بەدی بێنین، وەک ئەم پەندە ئەفریقییە دەڵێت؛ تا شێر چیرۆکی خۆی نەگێڕێتەوە، ڕاوچیی هەمیشە پاڵەوان دەبێت.

سەرچاوە:
– https://paleontology.fandom.com/wiki/Homo_habilis
– https://www.worldometers.info/world-population/eastern-africa-population/#google_vignette
https://www.worldometers.info/world-population/kenya-population/#google_vignette
–https://www.youtube.com/watch?v=O9SLVf5Pc_I
–https://www.africanfeministforum.com/kikuyu-women-in-the-thuku-revolt/
–https://www.sahistory.org.za/sites/default/files/archive-files/s.m._shamsul_alam_rethinking_the_mau_mau_in_colobook4me.org_.pdf
–https://es.wikipedia.org/wiki/Wangari_Maathai
–http://www.nawey.net/wp-content/uploads/downloads/2012/05/History-of-Feminism-in-Kenya.pdf