” دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی” لەسەر مێزی خانەی نەفەرتیتی لە میسر

ئەسما فەتحی – قاهیرە قسەکردن لەسەر ژنۆلۆژی “زانستی ژن” بابەتێکی نوێیە لە میسر، ئەمەش گفتوگۆی نێوان کۆمەڵێک لە ژنان و نوێنەری ڕێکخراوکانی ژنانی دەربارەی کتێبی ” ناساندنێک بۆ ژنۆلۆژی” دەوڵەمەند کرد و چەندین تێز و بیرۆکەی پەیوەست بە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ژن لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا، دوای پەراوێزخستن و هەوڵی پەردەپۆشکردنی کاریگەرییەکانیان لەلایەن زیهنیەتی …

“خۆناسین بناغەی هەموو ناسینەکانە”

ڕانانێک بۆ کتێبی گەڕیدەی حەقیقەت چیمەن حەسەن بۆ کتێبە پر بە پێزو جوانەکەی هەڤاڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، گەڕیدەی حەقیقەت کە هەڤاڵی هێژا و ئازیز نەجیبە قەرەداخی زۆر بە جوانی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی-سۆرانی، ئێمە ناتوانین لەو گوتارە نایابانەی ناگیهان لابدەین، چونکە ئەم کتێبەمان پێمان ئاشنا دەکات کە خۆی گوڵەکێوییەکە تا دواڕادە عاشق و ڕاستگۆی کوردستانە، …

سەدان دامەزراوەی ژنان و ژنانی نێونەتەوەیی پشتگیری لە خۆسەری دیموکراتی و ئازادی ژن لە سووریا دەکەن

نامەی کراوەی هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی ژنان بۆ داڕشتنەوەی سوریایەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بۆ: ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سیما سامی باهۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنتۆنیۆ لویس سانتۆس دا کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەحمەد ئەبول غەیت، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا …

بەنداوی تشرین: سمبولی بەرخودان، ئاشتی و تێکۆشان بۆ ئازادی

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ەوە خەڵکی سەر بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینە جیاوازەکانی کۆبانێ، تەبقە، ڕەققە، حەسەکە، قامیشلۆ، عامودێ، تربەسپی، دێرک و دێرەزوو بە کاروانی ئاشتیانەوە خۆیان دەگەیەننە بەنداوی تشرین. هەزاران کەس، لەنێویاندا ئەندامانی پەیمانگای ئەندریا وۆڵف لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، بەشداری ئەم بزووتنەوە ئاشتیانەیان کردووە بۆ دەربڕینی ڕوانگەی بەهێزیان دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و …

ڕەخنەی فێمێنیستیانەی زانستی ئابووریی بەریانی زاڵ، بە پێداگرتن لەسەر سیاسەتە ئابوورییەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان

نووسەر: سەحەر باقری پێشه‌کی: میشێل فۆکۆ سەبارەت بە پێوەندیی نێوان دەسەڵات و زانست لەو بڕوایەدایە کە دەسەڵات، زانست بەرهەم دەهێنێت و لە ڕاستیدا هیچ دەسەڵاتێک بەبێ هەڤبەندی لەگەڵ یەک بەستێنێکی زانستدا بوونی نییە و هەروەها هیچ زانستێکیش نییە کە پێوەندییەکانی دەسەڵات نەکاتە پێشگریمانەی خۆی و پاشان بەرهەمیشیان نەهێنێتەوە[1]. تێگەیشتن لە لێکئاڵانی زانست و دەسەڵات، بوو …

خەونەکەی ناگیهان ئاکارسەل لە جێیەکی دیکەی کوردستان بەدی هێنرا

شارەوانی پەیاسی ئامەد سەر بە پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە پارکی ٧٥ “کتێبخانەی بەرهەمەکانی ژنان”ی کردەوە. چەندین سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری کردنەوەی کتێبخانەکەیان کرد. لە کردنەوەی کتێبخانەکەدا ژنان چەندین جار دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان وتەوە. هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاس بێریڤان گوڵشەن سینجار ڕایگەیاند کە کتێبخانەکە بۆ شار یادەوەرییەکە و ئەم شتانەی …

پشتبەستوو بە شۆڕشی ژن، ژنانی پێکهاتەکانی سوریا چییان دەوێت

بەیاننەمەی ئەنجومەنی ژنانی سوریا ئێمەی ژنانی سوریا، ساڵانێکی درێژە لەژێر گوشاری نەژادپەرستی و سیاسەتی تاکڕەوانەی ڕژێمی بەعس کە ئیرادەی ژنانی پەراوێزخستبوو، ژیاین. گەلانی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دژی ڕژێمی دیکتاتۆر ڕاپەڕین، لەم ١٣ ساڵەی دواییدا ڕووبەڕووی شەڕ، کۆچبەری، داگیرکاری و ستەمی داعش بوونەتەوە. لەم پڕۆسەیەدا زۆرترین ئازاریان ژنان چەشت. ئێمە، هەم لە بەرامبەر ڕژێمی …

بانگەوازێکی خێرا بۆ جوڵە لە پێناو بەرگری لە ڕۆژئاڤا و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی!

ئێمە، ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە پەیمانگای ئەندرێا وۆڵف سەر بە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ڕۆژئاڤا، بانگەوازی یەکگرتنێکی نێونەتەوەیی بەهێز دەکەین بۆ بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاڤا و داهاتوویەکی ئازاد کە ئیرادەی هەموو گەلانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆبگرێت. لە ٢٧ی ئیشرینی دووەم- نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ەوە، گروپە جیهادیستەکان دەستیان بە هێرشی سەربازی گەورە کرد لە سوریا، بە ئامانجی ڕووخاندنی دیکتاتۆریەتی ئەسەد …

هاڤپەیڤینی ژنۆلۆژی لەگەڵ ماریا میس

 ٢٨ی حوزەیران ٢٠١٧ لە کۆڵن ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە ئەوروپا نەجیبە قەرەداغی و ئیڤۆن هاینا سەردانی ماریا میسیان کرد و بۆ ماوەی ٤ سەعات گفتوگۆیان لەسەر زۆر بابەتی وەک تێز و کتێبەکانی ماریس میس، بەشێک لە بزووتنەوەکانی فێمینیست و دۆخی هەنوکەییان، سروشت، کۆلۆنیالیزم، ئەزمونەکانی ژنانی هندستان کە ماریا میس خۆی ماوەیەکی درێژ لەوێ ماوەتەوە. کاریگەری …

مێژووی گیای هەرمل- ئەسپەندەر

ئامادەکردنی: شۆخان میرزا هەرمل یان ئەسپەندەر گیایەکی بەتەمەنی دەشتەکییە لە شێوەی گەڵای سەوز و گوڵی زەرد دەردەکەوێت جار هەیە بەرزییەکەی دەگاتە ٩١ سم، لە وەرزی بەهاردا و لە نێوان پلەی گەرمای ٢٠ بۆ ٢١ پلەی سەدی لەناو خاکێکی ڕەش و گەرمی پێویستدا، گەشە دەکات و پێدەگات.  گیای هەرمل‏ لە زۆربەی خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە …