ڕانانێک بۆ پەڕتووکی “ڕیشەی مێژوویی و ئایندەی شۆڕشی ژن”

ڕۆژئاڤا: لە تێکۆشانی بوونەوە بۆ ئازادیی و خۆبنیادنان  هاوژین شێخ فەخرەدین کتێبی “ڕیشەی مێژوویی و ئایندەی شۆڕشی ژن” لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و سیاسییە و لەلایەن ئەکادیمیایی ژنۆلۆژییەوە ئامادە کراوە و بڵاو کراوەتەوە، نەجیبە قەرەداغیی لە زاراوەی کرمانجی ژوورینەوە کردوویەتی بە کرمانجی ناوەڕاست-سۆرانیی. کتتێبەکە گەنجینەیەکی مێژوویی گرنگە سەبارەت بە مێژووی میزۆپۆتامیا و ڕۆژئاڤای کوردستان (باکوور …

لە مەدوساوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەوڵەتێک کە لە کەزییە هۆنراوەکان دەترسێت

ئەسرا بیلەن لەتورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی ” ئایا پێویستیمان بە هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەرگێکی جیاواز لە یاخیبوون بپۆشین و خۆمان لەناو بەرهەڵستکارێکی یاخیبوودا بهۆنینەوە؟”[1] دیمەنی کەسێک کە پەیوەندیی بە چەتە جیھادییەکانی سووریاوە هەبوو، بڵاوکرایەوە کە پرچی شەڕڤانێکی ژن دەبڕێت و وەک دەستکەوت لە سۆشیاڵ میدیادا نیشانی دەدات. لە دیمەنەکەدا، ئەو کەسەی پرچەکەی بە دەستەوەیە، بە …

ڕەققە: بەرخودانی کەرامەت

ئامادەکردنی : ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئینگلیزییەوە: بەهرە ئەحمەد تا ئێستاش یەکەم جارم بیرەمە کە سەردانی ڕەققەم کرد؛ حوزەیرانی ٢٠١٨ بوو. چەند مانگێک پێشتر، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ناوی نرابوو «تووڕەیی فورات» ــ کە لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا پێی نابووە قۆناغی کۆتایییەوە ــ کۆتایی بە چوار ساڵ لە تاریکیی داعش هێنا لەو شارەی وەک …

ئاخی بەرخۆدان و ئازادیی

نوسین: هەڵوێست کەریم سەرم بەسەر مۆبایلەکەمدا شۆڕ کردبۆوە و بە دوای هەواڵێکی نوێدا ئەگەڕام، هەموومان چاوەڕێ بووین بەڕێز مەزڵوم عەبدی شتێک بڵێت. هەندێک میدیا چەند گرتەیەکی ئەویان بڕیبوو بەئامانجەوە بڵاویان ئەکردەوە بەڵام بۆ من هیچ گرنگ نەبوو چونکە متمانە و باوەڕم بە مەزلوم عەبدی هەبوو، بڕوام بە بەرخۆدانی گەل هەبوو بەڵام بە دۆخەکە نا، بە …

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوانەکانی جەنگی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرا کرد

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دا ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە کە بە وردی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریر شارم (هەتەشە) و داعش لە هەرێمەکەدا ئەنجام دراون، تۆمار دەکات. ئەم دۆسیەیە ٣٤ لاپەڕەیە بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی پاراستنی منداڵان ئامادەکراوە. ڕاپۆرتەکە …

ئارماگێدۆنی سەپێنراو و دروستبوونی هۆشیاریی کوردبوون

فاتمە ئیزۆل لە سەرچاوە پیرۆزەکاندا، چەمکی “ئارماگێدۆن”[1] زۆربەی کات وەک کۆتاییەکی ڕەها و ساتێکی بێ گەڕانەوەی قیامەت پێناسە دەکرێت. بەڵام لە یادەوەریی مێژوویی و سیاسیی گەلاندا، تەنیا وەک وێرانکاریی فیزیکیی شارەکان و کۆمەڵکوژیی مرۆڤەکان نابینرێت؛ بەڵکو گوزارەیە لەو خاڵە یەکلاکەرەوەیەی تێیدا هێرشە گشتگیرەکان دەکرێنە سەر ناسنامە و بوون و تەواوی ئەو بەها مرۆییانەی کە گەلێک …

کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …

ململانێی دوو پارادایم لە سووریا

عەلیا عوسمان- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەگشتی جەنگەکان بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەری، یان ململانێ لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، یان لەپێناو ناسنامە و ڕزگاربوون لە داگیرکەران؛ بەڵام ململانێی لە سووریا ڕەهەندێکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ململانێی دوو پارادایم. واتە ململانێ لەسەر دیدی فکری و بەها ئەخلاقیەکان کە مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایانە ژیانی ڕێکدەخات و بڕیار دەدات و …

شایەتحاڵیی دوو پارادایمی دژبەیەک

نووسین: بانیان ماگوسا شایەتحاڵی زۆر شت بووم. منداڵانێک لە برسان دەگریان، ساوایانێک لە سەرما ڕەق دەبوونەوە و گەنجانی وەک “جوامێر” و “گولیمۆر” کە چاوەکانیان لەبەر بێخەوی سوور هەڵگەڕابوون… بەڵام بە پێداگرییەوە دەیانوت: “ئێمە لێرەین و ئێرە خاکی ئێمەیە”. من ئەو ڕیشەی بەرخودانەم ناسی کە لە ناو بەفروکڕێوەدا، بە برسیێتی و تینوێتییەوە، لە دەوری ئاگر گۆرانی …