” ئێمە جگە لە شۆڕش هیچ ماڵێکی ترمان نییە!”

پەلشین تۆڵهەڵدان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی گەشەکردنی شۆڕشی جیهانیی ژنان لە سەدەی ٢١دا: شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاڤا گه‌لانی ناوچەکە کە لەنێو بەرداشێکدا گیریان خواردبوو، توانییان لەناوەڕاستی شەڕ و هێرشە دژە-شۆڕشەکاندا، پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆیان بونیاد بنێن. لە هەمان کاتدا، گەلێک وانە هەن دەکرێت لەم ئەزموونە مێژووییەوە وەربگیرێن. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، ئەو هێرشە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی …

پێگەی بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا

بەشی دووەم لەم سەدەیەی بەرەو سەدەی ژن و شۆڕشەکانی ژنان دەچێت، بزوتنەوە فێمێنیستەکان کە خاوەنی مێژوویەکی تێکۆشان و ئەزموونن، خاوەنی تایبەتمەندیی پارادایمی ئازادیخواز و هاوپەیمانییەکی مۆدێرنیتەی ژنن. لە دژی سیستەمی ڕەتێنەر و قڕکردنی ژنان و کۆمەڵگە و سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری؛ بەرپرسیارێتیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە کە پێکەوە تێبکۆشن و ڕێبازەکانی چارەسەر بدۆزنەوە. بزوتنەوە فێمێنیستەکان لە نێو …

مرۆڤ لەنێوان ئایین و ئارەزوودا – بەشی دووەم

نووسینی: شارا تاهیر ئادەم و ئارەزووی سێکسوالیتی: ئیدی خودا ئادەمی خوڵقاند! هەر کاتێک بمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەی سێکسوالیتی و یەکەم پەیوەندی و جووتبوونی نێوان ژن و پیاو، ئەوا بمانەوێت یان نەمانەوێت، دەگەڕێینەوە بۆ یەکێک لە کۆنترین چیرۆکەکانی بوونی مرۆڤایەتی ئەویش چیرۆکی دروستبوونی ئادەم و حەوایە. لەبەر ئەوەی ئەم چیرۆکە لە زۆرێک لە کەلتوور و ئایینەکاندا …

لە زاگرۆسەوە بۆ ژن، ژیان، ئازادیی: بەرخۆدانی هەزار ساڵەی ژنان

لێکۆڵینەوە: ڕۆژبین دەنیز گۆڕانی ناسنامەی ژن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگایەتیی ژنان لە مێژووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، تەنیا کۆمەڵە قارەمانێتییەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو زیندووترین پێکهاتەکانی ئەو بەرخۆدانە سیستەماتیكە، کە دژی سیاسەتی تواندنەوەی کولتووریی و باڵادەستیی دەسەڵاتە ناوەندییەکان پەرەی سەندووە. لە کۆمەڵگەی ئێرانیی و کورد دا، ژنان بە درێژایی مێژوو و لە کاتە قەیراناوییەکاندا، …

ژنبوون وەک ئۆنتۆلۆژیای ئازادی: دیسکۆرسێکی فەلسەفی لەسەر ئەپیستمۆلۆژیای تێکۆشانی ژنان

شیرین تاهیر ئۆنتۆلۆژیاسازییەکی نوێ بۆ چەمکی ژنبوون داڕشتنەوە یان بونیادنان ئۆنتۆلۆژیایەکی نوێ بۆ چەمکی ژنبوون؛ پێویستی بە تێپەڕاندنی ئەو ڕوانگە ناڕۆشنگەرانە هەیە کە ژنبوونیان وەک؛” جەوهەرێکی سروشتیی نەگۆڕ” یاخود وەک:” دروستکراوێکی کۆمەڵایەتی پەسەندکراو بۆ ژێردەستەیی” بینیووە. پێیر بۆدریۆ لە پەرتوکی “باڵادەستی نێرینە”دا ئەوە دەخاتە ڕوو کە چۆن کۆمەڵگە توانای ژن بە کەم دەبینن، دەڵێت:” لە …

کاریگەریی ٧٤ فەرمانەکە و مەترسیی فەرمانە نوێیەکان لەسەر ژنانی ئێزدی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەنگال کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی، یەکێکە لە کولتوورەکانی تەوەری شارستانیەتی دیموکراتیک کە لە خاکی میزۆپۆتامیادا، بە هێز و فەلسەفەی کولتووری دایک-خوداوەند خۆی خەملاندووە. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن کە مێژووی کولتوور، فەلسەفە و باوەڕی ئێزدایەتی دەگەڕێتەوە بۆ پێش شارستانیەتە دەوڵەتییەکان و ئایینە تاکخوداییەکان و فۆرمێکی ڕەسەنی باوەڕییە. واتە …

ئەوانەی واتا بە واتا دەپارێزن: ئێزیدیەکان

ناگیهان ئاکارسەل هەندێ نهێنی هەیە، لە زەمەندا شاراوەیە. چەسپیوە بە خاکەوە. لە تیشکی خۆردا تۆمارکراوە. وریایە لە ڕەنجی مێروولە. ئەو نهێنیانەن، کە ئاشقی پەرەسەندنی بەردە، نهێنیگەلێکی سوێندخواردووی ژیانن. هەندێ ڕووخسار هەیە لە هەموو هێڵێکیدا هەڵگری هاواری ئازارێکە، کە نوقمی بێدەنگییە. ئازارێک، سەدهەزار جار لەو ڕووخسارانەدا نوێ دەبێتەوە. لە هەر نیگایەکەوە ئازارێک هەیە. تیشکێک، کە شایەنی …

مرۆڤ لەنێوان ئایین و ئارەزوودا

نووسینی: شارا تاهیر بەشی یەکەم: پێشەکی: لە سکانداڵێکی کەسییەوە بۆ پرسێکی مرۆیی بڵاوبوونەوەی هەندێک فایل و دەنگی کەسایەتییە ئایینییەکان لە سۆشیال میدیا- وەک زۆرێک لە ڕووداوە هاوشێوەکانی ڕۆژەڤ- بووە جێی باس و خواسی سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. وەک هەمیشەش کۆمەڵگەی کوردی کرد بە چەند بەشەوە؛ بەشێک بە توندی ڕەخنە دەگرێت، بەشێکی دیکە بەرگری یان …

دیمۆگرافیا: زانستێک لە تەڵەی نەژادپەرستی و ڕەگەزگەرایی (سێکسیزم)دا

گفتوگۆ لە نێوان نەجیبە قەرەداغی-ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و د.مەدیحە سۆفی- ژینگەناس نه‌جیبه‌ قەرەداغی: دیمۆگرافیا لە نێو کۆمەڵگەدا کەمترین قسەی لەسەر دەکرێ؛ لە کاتێکدا زۆرترین کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەدا هه‌یه‌، بەتایبەتی لەسەر ژن و جەستەی ژن هەیە.  ئەم بابەتە قسەی زۆر هەڵدەگرێ بەتایبەتی لەو کایەیه‌ی کە چۆن ژن بڕیار لەسەر جەستەی خۆی دەدات، وە چۆن ئەو بڕیارەی …

پەرەسەندن و بوارەکانی تێکۆشانی فێمینیستی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی – بەشی یەکەم ئەگەرچی ئەو پاشخانەی بزووتنەوەی فێمینیستی لەسەری دامەزراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پازدە و شازدە، بەڵام شۆڕشی فەرەنسی خاڵی سەرەکیی دەستپێکردنێتی. لە ماوەی شۆڕشی فەرەنسادا، لەکاتێکدا داواکاریی یەکسانی، ئازادی و برایەتی بەرز دەبووەوە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە شۆڕشدا کردبوو، لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت لە سیاسەتدا بەشدار بن. لەو پێناوەشدا تێکۆشانێکی …