هەناسەی درێژی تەبقا و ڕەققە

دیدار لەگەڵ ژنان لە نێوان جەنگ و شۆڕشی ڕۆژانەدا ئێمە بە قووڵایی کنە و پشکنین دەکەین، بە ناو چینەکانی هەزاران ساڵدا ڕۆدەچین. گفتوگۆ دەربارەی سەرچاوەی ژیان دەکەین، هەوڵ دەدەین بچینە ناو کرۆکی ئەو پاشماوانەوە کە بە درێژایی سەردەمەکان ماوەتەوە. تۆو لە زەویدا دەچێنین و لە سوڕگەلێکدا کە چەندین ساڵ دەخایەنێت گەورەی دەکەین، بەو هیوایەی ڕۆژێک …

بەرگرییان کرد؛ چونکە پاراستن، خەسڵەتێکی خوداوەندەکان بوو

عەدولێ قەرەدەنیز هەروەک چۆن مانگ، شوێنەواری هەموو ئەو زەبرانەی هەڵیگرتووە کە تا ئەمڕۆ بەریکەوتووە و پاراستوویەتی، شوێنەوارەکانی مێژووش هەمیشە لە ناو یادەوەریی مرۆڤدا جێگەی خۆی کردووەتەوە و تا ئەمڕۆش ئاسەوارەکانی هەڵگرتووە. مێژوو تەنها زنجیرەیەک ڕووداوی ڕابردوو نییە کە چیرۆکمان بۆ بگێڕێتەوە؛ مێژوو تەنها کاتی تێپەڕبوو نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەیوەندی و پردی نێوان ڕابردوو، …

بێدەنگیی کۆمەڵگە بەرامبەر ژنکووژی، ڕوانگەیەکی شاراوەی قبووڵکردنە

ئەلیف کایا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئاماری کۆمەڵکوژیی ژنان هیچی لە ئامارەکانی شەڕ کەمتر نییە و گوتی، ” ئەم سیاسەتە تەنها لە ناوچەیەک یان بەشێکی کۆمەڵگە نییە؛ دەشێت بگوترێت لە سەرانسەری جیهان بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز پەیڕەودەکرێت. تەنها بە گوێرەی داتای ساڵی ٢٠٢٣ـی نەتەوە یەکگرتووەکان ٨٥ هەزار ژن و منداڵ کوژراون. لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا …

بەرخۆدانی ڕەگداکوتاو: رۆڵی ژنانی کورد لە کشتوکاڵی سروشتی و پیشەسازیدا

هەڵوێست کەریم   ئەم بابەتە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە دەربارەی بەشداری و رۆڵی جەوهەریی ژنی کورد، ئەنجام بدات بەتایبەت ئامادەگی ژن لە کێڵگەکاندا وەک جوتیار و چێنەر، گوێزەرەوەی کەلەپوری کشتوکاڵی سروشتی و مەعریفە دەربارەی سروشت و دایکە زەوی بۆ نەوەکانی داهاتوو، رۆڵ و بەرخۆدانیان بەشێوەی جیاواز و لە سەردەمە جیاوازەکاندا. لەم روەوە لە دیدگای ئیکۆفیمینیمیزم و ژنۆلۆژی لەو …

” تا شێر چیرۆکی خۆی نەگێڕێتەوە، ڕاوچی هەمیشە پاڵەوان دەبێت”

 ئایدا فەنتۆ – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕۆشنا محەمەد ٢٠٢٤ دەیسەلمێنێت ساڵێکی  بەرخۆدان و کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی مەزنە لە کینیا. لەگەڵ دەستپێکی مانگەکانی ساڵی نوێدا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ژنکوژییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو. لە بەرانبەر زیادبوونی ترسناکانەی کوشتنی ژنان، هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژییە سیستەماتیکییەی ڕوبەڕووی دەبنەوە و داوای چاکسازی دەکەن …

تێکۆشانی ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە پرۆسەکانی دانوستان و ئاشتی

ئامادەکردنی: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە بانگی مێژوویی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و ئەزموونەکانی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و چارەسەری لە وڵاتانی جیاواز وەک پێویستییەک دەردەکەوێت. پرۆسەکانی ئاشتی کە لە بەردەوامی تێکۆشانە چەکدارییەکانی بزووتنەوە ڕزگارییەکان دەست پێ کردووە، لە هەر وڵاتێکدا خاوەنی خەسڵەتی تایبەتی مێژوویی، کولتووری و …

ئەو خۆراکەی تۆ دەیخۆیت بە ژەهر گەورەکراوە

ناساندنێک بۆ کتێبی ” ئەو خۆراکەی تۆ دەیخۆیت بە ژەهر گەورەکراوە” کشتوکاڵیی پیشەسازی وەک پڕوپاگەندەیەک بۆ لەناوبردنی برسێتی لە جیهان و مژدەبەخشێک بۆ بەرهەمێنای خۆراکی زۆر، پشت بە زانستی میکانیکی دەبەستێت. ئەم کشتوکاڵە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٪ خۆراکی هەیە، لە کاتێکدا لە ٧٥٪ی سەرچاوەکانی زەویی بەکار دەهێنێت و سروشتی خاک و ئاویش دەشێوێنێت، هەروەها لە هەمان …

لەدژی قاتڵەکانی سیستەمی کاست

“ژن یەکەمین داگیرکراوی مێژووە” ئەم ڕستەیە نەک تەنها پێناسەیەکی سەرنجڕاکێشە، لە هەمان کاتدا شکانێکی کۆمەڵایەتیی سیستەماتیکی هەزاران ساڵ دەگێڕێتەوە. لە پڕۆسەی ژیانی کۆمەڵایەتیی سەردەمی نیۆلیتیکەوە تا دامەزراندنی ناوەندە دەوڵەتییە پیاوسالارەکان، ژن لەڕووی کۆمەڵایەتیی، فکریی و سیاسییەوە دوورخرایەوە، سەرکوتکرا و کۆنترۆڵکرا. بەڵام ئەم دوورخستنەوەیە بەرەنگاریی لێکەوتەوە. ژنان نەک تەنها هەوڵیاندا بوونیان بپارێزن، بەڵکوو ڕوویان لە دامەزراندنی …

لە ژنۆلۆژی دا ڕێبازی پێداگۆگیانەی ئازادیخوازی ژن

پەروەردە لە ئێستا و لە مێژوودا ڕەهەندێکی کارێکی ژنانە و لە هەمان کاتدا بنەڕەتیترین ئەرکی ژیانی کۆمەڵگەیە. ئەمە وەک ژنانی کۆمەڵگەیەک دەڵێین کە بە قووڵی ئازاری ئەوەی چەشتووە کە دەوڵەت و پیاوانی دەسەڵاتدار ئەم بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییە ژیانییەیان لێ سەندووینەتەوە. بەر لەوەی ڕێبازە پەروەردەییەکانمان، شێوازە خوێندنەکانمان، بەرنامەکانمان و ئەوەی چۆن ئەکادیمیاکانمان لە چوارچێوەی ژنۆلۆژیدا شێوەیان گرتووە …

فەرهەنگی ئایدۆلۆژی بزوتنەوەی کورد

موژگان خالیس بزووتنەوەی کورد، بۆ ماوەی سالانێکی زۆرە تەنها بە گوتاری “تیرۆر” و “ئاسایش” پێناسە دەکرت، بەڵام نەخشەی فکری بزووتنەوەکە، بە کۆمەڵێک چەمک دروست بووە هەر  لە ‘مۆدێرنیتەی دیموکراتی’یەوە بۆ ‘ژنۆلۆژی’. لەم رۆژانەدا کە چارەسەری پرسی کورد دەست بە دوورکەوتنەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەکات، بە تایبەتی لە شاشەکان، رۆژنامەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بێگومان لە سیاسەتدا …