بەرگرییان کرد؛ چونکە پاراستن، خەسڵەتێکی خوداوەندەکان بوو

عەدولێ قەرەدەنیز

هەروەک چۆن مانگ، شوێنەواری هەموو ئەو زەبرانەی هەڵیگرتووە کە تا ئەمڕۆ بەریکەوتووە و پاراستوویەتی، شوێنەوارەکانی مێژووش هەمیشە لە ناو یادەوەریی مرۆڤدا جێگەی خۆی کردووەتەوە و تا ئەمڕۆش ئاسەوارەکانی هەڵگرتووە. مێژوو تەنها زنجیرەیەک ڕووداوی ڕابردوو نییە کە چیرۆکمان بۆ بگێڕێتەوە؛ مێژوو تەنها کاتی تێپەڕبوو نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەیوەندی و پردی نێوان ڕابردوو، ئێستا و داهاتووە. بۆ ئەوەی ببینە بەشێک لە مێژوو، پێویستە خاوەنداری لەوە بکەین کە هی خۆمانە و بیپارێزین. ئەم پرۆسەیە لە جەنگی بوون و شوناسدا، لەگەڵ هۆشیاریی مێژووییدا، بانگهێشتمان دەکات کە لە دژی هەموو ئارگۆمێنتەکانی شەڕی تایبەت، زیاتر ببینە “خۆمان” و ئەوەی هی خۆمانە بیپارێزین.

پێش دەستپێکردنی ئەم نووسینە زۆر بیرم کردەوە و ئەمەم بە خۆم گوت: ئەو هێڵانەی ڕاستی و حەقیقەت لە یەکدی جیا دەکەنەوە، گەرچی تەنک و شەفافن، بەڵام هەمیشە توانیویانە دیاربوونی خۆیان بپارێزن. هەر بۆیە “تەماشاکردن” هەمیشە هاوتای “بینین” نییە؛ ئێمە تەماشا دەکەین و وا دەزانین دەبینین. بۆ تەماشاکردن تەنها بوونی چاو بەسە، بەڵام بۆ بینین، پێویستە خاوەنی یادەوەری، بیرەوەرییەکی مێژوویی و نیگایەکی پرسیارکەر بین. چونکە هەموو زانینەکان بە پرسیار دەست پێدەکەن. سەرچاوەیەکی دروست و بنەمایەکی تۆکمە، مرۆڤ بەرەو حەقیقەت دەبات. ڕاستییەکان دەکرێ چەواشە بکرێن یان سەرەوژێر بکرێن، بەڵام حەقیقەت لە سێبەردا نامێنێتەوە و بە ڕوونیی خۆی نیشان دەدات. ئەم خاکە هەزاران ساڵە میوانداریی ئەم پەیجوورەی کردووە.

ئەمڕۆ بەبەرچاوی هەموو جیهان، گەلی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جینۆساید بووەوە. ئەم گەڕەکانەی کە مۆنۆمێنتی بەرخۆدانن، بە مێژووی ١٤ ساڵ بەرگری وەک قەڵایەک بە پێوە وەستاون و ڕۆحی ئەم بەرخۆدانە لە هەموو کۆڵانەکانیاندا نەخشێنراوە. کاتێک ئەمڕۆ دیسان هێرشیان کرایە سەر، بەو ڕۆح و هۆشیارییەوە هەمان پێداگرییان نیشان دایەوە. ” خانی لەپزێڕینی “ی سەردەمی سەدەی ٢١، “زیاد حەلەب” و هێزە بەرخۆدێرەکانی هاوڕێی، دوو گەڕەکی بچووکیان گۆڕی بۆ “قەڵای دمدم” و تا دوا هەناسە بەرگرییان کرد و پاراستیان.

ئەو ستراتیژ و پلانانەی “کوژەری کاستیک” (ئەوانەی دەیانەوێت پێکهاتەی کۆمەڵگە هەڵوەشێننەوە) پەرەیان پێدابوو، ئەمجارەیان فرەڕەهەند و قووڵتر بوون. وەک چۆن لە داستانە ناسراوەکەی “ئەنوما ئەلیش”دا باسی دزینی ١٠٤ “مێ” (دانایی و مەعریفە) لە خوداوەند دەکرێت، هەوڵدەدرێت کولتووری خوداوەند وەک دێوەزمە پیشان بدرێت و خیانەتی کوڕ دەردەکەوێت. لەوەش زیاتر، لە جەنگی نێوان “تیامات ” و “ماردۆک”دا، ئەم ناوانە لە تەنها ناوێک زیاترن؛ ئەوان نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی خوداوەندی بەرگریکار لە لایەک و کوژەری کاستیک لە لایەکی تر دەکەن. ؛ ئەوانەی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرگرییان کرد، نەوەکانی تامات بوون. بەرگرییان کرد؛ چونکە پاراستن خەسڵەتێکی مێخوداوەندەکانن. ئەو شەڕڤانانەی کە پاشکۆی کولتووری خوداوەندن، وەک درێژەپێدەری نەریتی بەرخۆدان فیداکارانە تێکۆشان و لە بەرزترین پلەی یادەوەریی کۆمەڵگەدان.

ئەمڕۆش وەک ٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر، تاڵانی، دزی، دەستدرێژی، سیاسەتی کۆچبەرکردنی زۆرەملێ و جینۆسایدی بەکۆمەڵ، بەرهەمی هەمان عەقڵیەتن. ئیتر کوژرە کاستیکەکان ناتوانن ئەو کۆمەڵگەیانەی کە بەرگریی ڕەوا و ڕێکخستنی خۆیان دروست کردووە، بە تێگەیشتنی مێژووی ساختە و ئۆپەراسیۆنی هۆشیاری هەڵبخەڵەتێنن. لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاڤا، کولتووری خوداوەند و ناسنامەی ژن کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکات، دووبارە بەهێز بوویەوە و بوو بە هێزێک لە دژی عەقڵیەتی بکوژی کاستیک. هەر بۆیە ژنان کرانە ئامانجی هێرشەکان. وەک هەموو جیهان دەیزانێت، لەو پێکدادانانەی لە شێخ مەقسوود ڕوویاندا، کاتێک تەرمی ژنێکی گەنجی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە نهۆمی سێیەمەوە فڕێدرایە خوارەوە، ئەوەی لەوێوە کەوت، ماسکی چەتەکان بوون کە نوێنەری بکوژەکانن. ئەوەی لەوێدا بە بەرخودان بەرز بووەوە، بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگە بوو کە لە جەستەی ژنە شەڕڤانەکاندا بەرجەستە بوو، ئەوانەی بە گوتنی “یا ستار” پەنایان بۆ ڕەگەکانی باوەڕی خۆیان برد.

ئەمە ڕاستییەکە کە مێژوو پێشکەوتنێکی ڕاستەهێڵ نییە، بەڵکو خولگەیەکی ژیانە کە پەیوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و بە دەستی ژن دەچنرێت. لە کاتێکدا عەقڵیەتی باڵادەستی بکوژ کە خۆی دەکاتە چەق و دەڵێت “من هەم، من دروستم کرد، من بردمەوە” بەرەو ڕەفە تۆزاوییەکانی مێژوو بەڕێ دەکرێت؛ ئەوەی لەبیری ناکەین و ناهێڵین لەبیر بچێتەوە و بۆ ٣٠٠٠ ساڵی دیکەش دەماودەم دەگێڕدرێتەوە، بەرخودانی ئەو ٣٠٠ شەڕڤانە و پێداگریی ئەنجومەنی ژنان دەبێت لە بەرگریکردن. ئەمڕۆ ئەو ماسکەی ئەوانەی دەیانەوێت ناسنامەی بکوژی خۆیان بشارنەوە، لادەچێت؛ لە ناو درزەکانی سیستەمی سەرمایەداریدا کە سەردەمی “خوداوەندە بێ ماسکەکان” و “پاشا ڕووتەکانە”، ئەو ڕووناکییەی دەدرێتەوە ناوی “مانێفێستی کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ە. بەردەوامبوونی ئەمە بە پێشەنگایەتی ژن لەو خاکەی کولتووری خواژنی لێ لەدایکبووە، بێگومان ڕێکەوت نییە، بەڵکو بەڵگەی ئەوەیە کە ئەم دەمارانە هێشتا لەسەر ئەم خاکە زیندوون.

بابەتی پەیوەندیدار