زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا – بەشی دووەم

ڕاستییە خۆجێییەکان، یادەوەریی هاوبەشی ژنان  بەرفین گوینەش خۆجێیکردنی خەباتەکانی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا، تەنیا بە مانای کارکردن لە وڵاتانی زیاتردا نەبوو. گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکە ئەوە بوو کە هەر جوگرافیایەک، لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، دەستی بە لێکۆڵینەوە لە مێژوو و ڕاستییەکانی ژن کرد. لە ئیتالیا میتۆلۆژی و بیرەوەریی مێژوویی؛ لە کاتالۆنیا ڕاوی جادووگەران و بەرخۆدانی ژنان لە سەردەمی فاشیزمدا؛ …

کینەداری لە بەرامبەر ژن لە میتۆلۆژیای یۆنانی کۆندا

دیرەن ئارسلان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وەک لانکەی سەرهەڵدانی فەلسەفە، هونەر، زانست و دیموکراسی، بەردی بناغەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای پێکهێناوە؛ بەڵام لەژێر سێبەری ئەم کەلەپوورە ڕۆشنبیرییە درەوشاوە و ئایدیاڵکراوەدا، ڕاستییەکی کۆمەڵایەتیی زۆر تاریک وەک ستوونێک وەستاوە: کینەداریی سیستماتیک و دامەزراوەییکراو لە دژی ژنان. دیموکراسیی ئەسینا تەنها مافی دەنگدانی بە هاوڵاتیانی پیاوی ئازاد دەدا، …

” ئێمە جگە لە شۆڕش هیچ ماڵێکی ترمان نییە!”

پەلشین تۆڵهەڵدان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی گەشەکردنی شۆڕشی جیهانیی ژنان لە سەدەی ٢١دا: شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاڤا گه‌لانی ناوچەکە کە لەنێو بەرداشێکدا گیریان خواردبوو، توانییان لەناوەڕاستی شەڕ و هێرشە دژە-شۆڕشەکاندا، پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆیان بونیاد بنێن. لە هەمان کاتدا، گەلێک وانە هەن دەکرێت لەم ئەزموونە مێژووییەوە وەربگیرێن. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، ئەو هێرشە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی …

کاریگەریی ٧٤ فەرمانەکە و مەترسیی فەرمانە نوێیەکان لەسەر ژنانی ئێزدی

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەنگال کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی کولتوور و باوەڕی ئێزدایەتی، یەکێکە لە کولتوورەکانی تەوەری شارستانیەتی دیموکراتیک کە لە خاکی میزۆپۆتامیادا، بە هێز و فەلسەفەی کولتووری دایک-خوداوەند خۆی خەملاندووە. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن کە مێژووی کولتوور، فەلسەفە و باوەڕی ئێزدایەتی دەگەڕێتەوە بۆ پێش شارستانیەتە دەوڵەتییەکان و ئایینە تاکخوداییەکان و فۆرمێکی ڕەسەنی باوەڕییە. واتە …

ئەوانەی واتا بە واتا دەپارێزن: ئێزیدیەکان

ناگیهان ئاکارسەل هەندێ نهێنی هەیە، لە زەمەندا شاراوەیە. چەسپیوە بە خاکەوە. لە تیشکی خۆردا تۆمارکراوە. وریایە لە ڕەنجی مێروولە. ئەو نهێنیانەن، کە ئاشقی پەرەسەندنی بەردە، نهێنیگەلێکی سوێندخواردووی ژیانن. هەندێ ڕووخسار هەیە لە هەموو هێڵێکیدا هەڵگری هاواری ئازارێکە، کە نوقمی بێدەنگییە. ئازارێک، سەدهەزار جار لەو ڕووخسارانەدا نوێ دەبێتەوە. لە هەر نیگایەکەوە ئازارێک هەیە. تیشکێک، کە شایەنی …

شۆڕشی ڕۆژئاڤا؛ لە بەرخودانەوە بەرەو مۆدێلی کۆمەڵایەتی

نوسینی: غوربەت ساریا سەدەی کۆتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کودەتا، داگیرکاری، شەڕی مەزهەبی و سیاسەتەکانی چارەسەرنەکردنی دەوڵەت-نەتەوە تێپەڕی. هەرچەندە لە زۆرێک لە دەوڵەتەکان دەسەڵاتە سیاسییەکان گۆڕان، بەڵام شێوازی ستەم وەکو خۆی مایەوە. ناسنامە جیاوازەکان ڕەتکرانەوە، ژنان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی دوورخرانەوە و ژیانی هاوبەشی گەلان لەژێر سایەی نەژادپەرستی و سیاسەتی مەزهەبیدا مایەوە. بەردەوامیش لە جوگرافیایەکی لەم شێوەیەدا …

سەرلەنوێ بیرکردنەوەمان لە سەر قەرەجەکان

ڕۆشان سەلام ئەو ناوانەی خەڵک بۆیان بەکاردەهێنن بەپێی ناوچەکەیان جیاوازە: قەرەجەکان، دۆم، لۆم، سینتی، جیتانۆس، هەموویان بە واتای “قەرەجەکان” دێت. ئەم ناوانە بەهۆی زمان و پێکهاتەی فەرهەنگیی ئەو ناوچەیە لە قاڵب دەدرێن. بە تێپەڕبوونی کات، قەرەجەکان لە کۆمەڵگە پەرش و بڵاوەکاندا ژیاون، زۆرجار خۆیان بە “ڕۆم” دەناسێنن، بە واتای “مرۆڤ”، لەکاتێکدا هەندێکیان “قەرەج”یان پێ باشترە …

ژنەکان دەدوێن

ڕانان بۆ فیلمی “ژنەکان دەدوێن” نەجیبە قەرەداغی پێداچوونەوە بە دەق: شنە فایەق فیلمی ژنەکان دەدوێن (Women Talking) یەکێکە لە فیلمە درامییە بەهێز و پڕ بایەخەکانی ئەم ساڵانەی دواییە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کەوتە سەر شاشەی سینەما. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سارا پۆلی-یە و لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی نووسەر میریام تۆوز بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە باس لە کۆمەڵگەیەکی ئاینیی …

هێزی قەڵەمی ژن: چیرۆکی کەنیزەکە وەک نموونە

وێژە ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کاریگەریی قەیرانەکان لەسەر ژن نیشان بدات و کتێبی The Handmaid’s Tale (چیرۆکی کەنیزەکە) وەک نموونەیەکی دیارە. ئەم کتێبە یەکێکە لە ناسراوترین ڕۆمانە خەیاڵییەکانی  مارگریت ئاتوود کە لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکراوەتەوە. ئەم کارە بە یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دیستۆپیا دادەنرێت. چیرۆکەکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوودەدات، دوای ئەوەی …

بەرخودانی دژ بە بیرچوونەوەی یادەوەریی: ئەنفال

فاتمە کۆچاک لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی چواردەی مانگ بوو لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکەی فڕاندم کە دۆزیمەوە و پێم نووسی پۆل پۆل فڕین وشەکانم پانزەی مانگ بوو “سیروان” قەڵەمەکەی بردم وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی بوون بە ماسیی شیعرەکانم شانزەی مانگ بوو! ئاخ، شانزەی مانگ! کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم وەختێ دایمەوە بنووسم وەک هەڵەبجە وشک …