کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …

ململانێی دوو پارادایم لە سووریا

عەلیا عوسمان- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەگشتی جەنگەکان بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەری، یان ململانێ لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، یان لەپێناو ناسنامە و ڕزگاربوون لە داگیرکەران؛ بەڵام ململانێی لە سووریا ڕەهەندێکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ململانێی دوو پارادایم. واتە ململانێ لەسەر دیدی فکری و بەها ئەخلاقیەکان کە مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایانە ژیانی ڕێکدەخات و بڕیار دەدات و …

بەرگرییکردن لە ڕۆژئاڤا، بەرگرییکردنە لە ژنان

کاتی ئاسییا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئیتاڵیا بینینی ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاڤا ڕوودەدات ئازاربەخشە؛ هەناسەت سوار دەکات و پەکت دەخات. ئەمە شۆکێکە کە پێیدا تێدەپەڕین، زۆر کەس لە خۆیان دەپرسن:”چۆن بەم شێوە خێرایە ڕوویدا؟ چۆن دەکرێت لە شەو و ڕۆژێکدا هێرش بکرێتە سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خاکەکەی لەت بکرێت؟”. لە ڕاستییدا، پرۆسەی …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …