” ئێمە جگە لە شۆڕش هیچ ماڵێکی ترمان نییە!”

پەلشین تۆڵهەڵدان لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی گەشەکردنی شۆڕشی جیهانیی ژنان لە سەدەی ٢١دا: شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاڤا گه‌لانی ناوچەکە کە لەنێو بەرداشێکدا گیریان خواردبوو، توانییان لەناوەڕاستی شەڕ و هێرشە دژە-شۆڕشەکاندا، پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆیان بونیاد بنێن. لە هەمان کاتدا، گەلێک وانە هەن دەکرێت لەم ئەزموونە مێژووییەوە وەربگیرێن. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، ئەو هێرشە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی …

شۆڕشی ڕۆژئاڤا؛ لە بەرخودانەوە بەرەو مۆدێلی کۆمەڵایەتی

نوسینی: غوربەت ساریا سەدەی کۆتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کودەتا، داگیرکاری، شەڕی مەزهەبی و سیاسەتەکانی چارەسەرنەکردنی دەوڵەت-نەتەوە تێپەڕی. هەرچەندە لە زۆرێک لە دەوڵەتەکان دەسەڵاتە سیاسییەکان گۆڕان، بەڵام شێوازی ستەم وەکو خۆی مایەوە. ناسنامە جیاوازەکان ڕەتکرانەوە، ژنان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی دوورخرانەوە و ژیانی هاوبەشی گەلان لەژێر سایەی نەژادپەرستی و سیاسەتی مەزهەبیدا مایەوە. بەردەوامیش لە جوگرافیایەکی لەم شێوەیەدا …

” ژن، ژیان، ئازادیی” لە دروشمێک واوەتر…

مەریەم فەتحی سەرمایەداریی پیاوسالار بۆ ژنان، چینی کرێکار، گەلانی بن دەست، پەراوێزخراوەکان و هەموو قوربانیانی ئەم سیستەمە، وەک مەترسییەکی بێ کۆتایی دەبینرێت، کە زۆرترین ئازاری ڕەتاندن، نایەکسانیی، توندوتیژیی و هەڵاواردنی لەتەک خۆی هێناوە. ئەو دۆخە خراپ و قەیراناوییە، کە سەرمایەداریی پیاوسالار دروستیکردووە، بەشێوەیەکی سیستەماتیک فێمیسایدی فیزیکی، کولتووریی، ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ژنان پەیڕەو دەکات. ژنان …

ڕێگای ماڵدا و زانستی خۆبوون

هێژا زەریا پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی ٤ ئایاری ٢٠١٩. خۆشەویستیمان، تاسەمان، پەیچوورمانی گەورەتر کرد. ماڵدا کوسا یەکەم شەهیدی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ڕۆژئاڤا. لە ڕێگای شارۆچکەی هۆڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعش، ئەو داعشەی لە ڕووناکی دەترسێ و خۆراکدانی تاریکیە، لەگەڵ داهاتنی تاریکی ئێوارەدا، ماڵدا کۆسای شەهید کرد. گەشتێک کە لە نێوان ئارامی ڕووناککردنەوەی ڕێگای …

ژیانەوەی ژنانە، نەورۆز و پێناسەکردنەوەی ناسنامە لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکاندا

دەنیز چیا – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەورۆز وەک یەکێک لە کۆنترین سروتە مرۆییەکان، تەنها جەژنێکی وەرزیی یان ڕۆژژمێری نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵی خولگەکانی سروشت، ژیانەوە و چەمکە سیمبۆلییەکانی ڕزگاری و نوێبوونەوەیە. لە مێژوودا، نەورۆز هەمیشە بە بیرۆکەی تێپەڕین لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی، لە مردنەوە بۆ ژیان و لە سڕبوونی زستانەوە بۆ بزووتنی بەهار گوزارەی لێکراوە. ئەم …

بەرگرییکردن لە ڕۆژئاڤا، بەرگرییکردنە لە ژنان

کاتی ئاسییا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئیتاڵیا بینینی ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاڤا ڕوودەدات ئازاربەخشە؛ هەناسەت سوار دەکات و پەکت دەخات. ئەمە شۆکێکە کە پێیدا تێدەپەڕین، زۆر کەس لە خۆیان دەپرسن:”چۆن بەم شێوە خێرایە ڕوویدا؟ چۆن دەکرێت لە شەو و ڕۆژێکدا هێرش بکرێتە سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خاکەکەی لەت بکرێت؟”. لە ڕاستییدا، پرۆسەی …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …