دلار دیرک ئەندامی ئەکادیمیسیان و ئەندامی تۆڕی ژنان ئایندە دەهۆننەوە
لەبارەی کۆنفرانسی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا
کاتێک سەیری کاری ژنۆلۆژی یان مێژووی کاری ژنۆلۆژی لە ئەورووپا دەکەین، دەتوانین بڵێین لە سەرەتادا زۆر کەس کاتێک بۆ یەکەمجار وشەی ژنۆلۆژییان بیست- بەتایبەتی لە کۆنفرانسی ساڵی ٢٠١٤ لە کۆڵن کە ئەو سەردەمە یەکەمین کۆنفرانسی ئەورووپا بەسترا لەسەر بابەتی ژنۆلۆژی- ئامانج زیاتر ئەوە بوو کە ژنۆلۆژی چییە؛ واتە پێناسەکردنی ژنۆلۆژی و دیاریکردنی ئامانج، ڕۆڵ و ئەرکی ژنۆلۆژی. وەک دەیزانین، یەکەمجار بوو کە جیهان بە گشتی لە ئاستێکی ئاوا گەورەدا کوردستان وەک نموونە نیشان بدرێت. بزوتنەوەیەکی ئازادی هەیە کە کار لەسەر پەروەردە دەکات و بۆ ئەم ڕۆڵەی ژنۆلۆژی، دەستپێکەکەی ئەمە بوو کە ناساندنی تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیی گەلی کورد و هەروەها پارادایم، سۆسیۆلۆژی و بەتایبەتی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن بوو.
لەو قۆناغەدا هەروەها زۆر شتی نوێ ڕوویان دا، چونکە زۆر ژنی جیاواز بەشدار بوون لە کارەکاندا و بەشدار بوون لە پەروەردەکاندا. واتە لەم ڕووەوە کۆمیتەی ئەورووپا لە کۆڵن کاریگەرییەکی گەورەی نیشان دا و کاریگەریی کارەکانیشیان بەڕاستی بۆ زۆر شتی جیاواز هەبوو. ئێستاش لەو باوەڕەدام کە ئەم کۆنفرانسە کەمێک گوزارشت لەو گۆڕانکارییە دەکات بۆ داهاتووی ئەم کارە؛ واتە لە ڕاستیدا ڕێگە و ڕێبازی جیاواز پێویستن و مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئێستا زیاتر لەسەر بوارە کردارییەکان گفتوگۆ بەم شێوەیە دروست دەبێت.
پێشتر زیاتر پێناسەکردنی ژنۆلۆژی بوو کە ژنۆلۆژی چییە و بۆچی پێویستە، ئەمە لە دانیشتنەکاندا باس کرابوو، بەڵام ئێستا دەبینین زیاتر تێکۆشانە بۆ گۆڕانکاری لە ژیاندا. لەو باوەڕەدام ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی مێژووییە، چونکە گفتوگۆ بەم شێوەیە لەسەر فەلسەفە، لەسەر ڕێبازەکانی زانست، هەڵوەشاندنەوەی زەینییەتی کۆن و ڕێکخستنی زەینییەتی نوێ، شتانێکی زۆر پیرۆزن. لەو سیستەمەی تێیدا دەژین شتی بەو شێوەیە نییە؛ ئەمە تەنیا گفتوگۆی تیۆری و ئەکادیمی نییە، بەڕاستی دەبینین کە زانکۆکانی سیستەم بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان نین کە بۆ ژیانێکی ڕاست و باش بێت، بەڵکو لە خزمەتی کاپیتالیزم، ئیمپریالیزم، باوکسالاری و کۆلۆنیالیزمدان.
هەوڵی بەم شێوەیە هەیە کە زانست پێشبخرێت و ڕێبازی جیاواز بێنێتە ئاراوە بۆ گۆڕینی ژیان، شتێکی زۆر بەنرخە، چونکە بەڕاستی واتای زانست ئەمەیە: ناسینی خۆت، ناسینی ژیان و تێگەیشتن لە جیهان. بۆیە لە باوەڕەدام کۆنفرانسەکە، چ بە گفتوگۆکانی و چ لە ڕووی قووڵبوونەوە و ئەو هەڤاڵانەی لەوێن- بەتایبەتی کە چەندین تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی تێدایە- کاریگەریی لەسەر زۆر لەو مرۆڤانە هەیە کە لێگەڕینیان هەیە و بەڕاستی زۆر بەواتایە.
نەک تەنیا بۆ ئەم کۆنفرانسە، بەڵکو بە گشتی هەموو ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەنرێن و بەتایبەتی هەموو لێگەڕین و تێکۆشانەکان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی جیهانی زانست و فەلسەفە بۆ ژیانێک کە دژی کاپیتالیزم بێت- نەک تەنیا دژی شتەکان بێت، بەڵکو ژیانێکی بونیادنەر و کۆمیناڵ بێت- دەکرێت بڵێین پێویستە هەر کەسێک ئیلهام لەمە وەربگرێت. ڕێبازەکان نەک تەنیا وەک شتێک بن کە وەریگریت، بەکاری بێنیت و تەماشای بکەیت، بەڵکو بەڕاستی چۆن ئەو ڕێبازانەی دێن و بەکاردەهێنرێن دەکرێت ببنە بنەمایەک بۆ ژیانێکی جیاوازتر.
لەو باوەڕەدام کە ئەم کۆنفرانسە ئەوەش دەردەبڕێت کە ژنۆلۆژی تەنیا بۆ ئەو کەسانە نییە کە توێژەرن یان خولیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانیان هەیە، بەڵکو ژنۆلۆژی دەتوانێت ببێتە شتێک کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی هەر کەسێک هەبێت، بەو شێوەیە بژێت و بیربکاتەوە. بۆیە ئەم کارە، کارێکە بۆ هەموو کەسێک. واتای ئەمە ئەوە نییە کە ئێستا شتەکان هەمووی باشبوون، بەڵکو زۆر گۆڕانکاری پێویستن؛ لە زۆر دیدی جیاواز و لە خەڵک و بزووتنەوە جیاوازەکانەوە مرۆڤ دەتوانێت لە زۆر شت تێبگات. بەڵام بۆ داهاتوو، بەتایبەتی چونکە ئێستا جەنگ، فاشیستیزم و میلیتاریزم زیاتر گەورە دەبن، ئێستا پێویستییەکی زۆر ژیانییە بۆ ئەوەی بگەڕێین بەدوای ڕێباز و زانستی نوێدا کە بۆ گۆڕینی جیهان لە خزمەتی ئەمەدا بن، نەک لە خزمەتی سیستەمی قڕکەردا.
هەنگاو و کارەکانی دوای ئەمە دەبێت ئەمە ڕوون بکەنەوە کە چۆن دەبێت. بەڵام هیوامان چییە؟ لەو باوەڕەداین ئەو هەڤاڵانەی لەوێ ئامادەن، لە ڕاستیدا هەر کەسێک دەیەوێت ئەم کۆنفرانسە و کارەکانی ژنۆلۆژی- نەک تەنیا لە سایەی ئەم کۆنفرانسەوە- ببنە بنەمایەک بۆ گفتوگۆی نوێ و پەیوەندیی نوێ؛ نەک تەنیا وەک تیۆرییەک یان پارادایمێک و فکرێک، بەڵکو بە بوارە کردارییەکان، وەک نموونە کۆپەراتیفەکان، دروستکردنی کۆمیناڵ یان پڕۆژە بەتایبەتی بۆ گۆڕینی جیهان و بەدیلی ئابووری. شتی لەم شێوەیە لە ڕاستیدا ژنۆلۆژی دەتوانێت ببێتە ئایدۆلۆژیای بونیادنانەوە، وەک چۆن لە کۆنفرانسەکەدا پێناسە کراوە.
ئەگەر بە دروستی لێی تێبگەین، ئەوە دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ پەیوەندیی نوێ، جیاواز و داهێنەرانە لەگەڵ هەموو ژنانی جیهاندا و تەنیا لە ناوخۆدا نەمنێتەوە و تەسکی نەکەینەوە، بەڵکو ببێتە مەیدانێک بۆ داهێنان و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ئەو بوار و بەهایانەی کە زۆر بنەڕەتین لە مرۆڤایەتیدا.
سەرچاوە: ئاژانسی فرات
بەرێوەبەریی ماڵپەری ژنۆلۆژی

