ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” بە فارسی بڵاو کردەوە.
ڕاستییەک کە بە درێژایی مێژوو دەرکەوتووە ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەموو قەیرانێکی کۆمەڵایەتیدا، جۆرێک لە بەرخودانیش هەبووە. ئەمڕۆ ئەم حەقیقەتە بە شێوەیەکی دیار و بەهێز دەردەکەوێ. پێداگری ئەم ماتەوزەیەی بەرخۆدان لەسەر ژیانی ئازاد، زیاتر ئەو بانگەشەیەی بەهێزتر کردووە کە سەدەی بیست و یەکەم دەبێتە “سەدەی ژن”.
کتێبی ” بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” کە ژمارە ٢٧ی زنجیرە بەرهەمەکانی ژنۆلۆژییە، کۆمەڵێک ئەزموونی بەرفراوان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێبەرایەتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت، کە ڕەنگدانەوەی ئەو ئەزموونانەن لە سەردەمی ئێمەدا، لە بزووتنەوە دژە سیستەمەکانەوە تا دەگاتە ئەو بزووتنەوانەی کە سنووری سیستەم تێدەپەڕێنن و لە پرۆسەی شۆڕشگێڕانەوە بۆ مۆدێلی ئەڵتەرناتیڤ، گەردوونی دەبن.
کتێبەکە لە ماڵپەڕی ژنۆلۆژی فارسی و لەم لینکەدا بە پی دی ئێف بەردەستە