هەوڵی شێواندنی سەرچاوە و ناوەرۆکی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی

زۆزان سیما وەرگێرانی لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی ژن، ژیان ئازادی، دروشمی سەرەکی ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و لە ڕاپەڕینەکاندا بووە زەمینەی پەرەسەندنی سیمای شۆڕشی ژنان، بەڵام مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەم دروشمە هەیە. دروشمەکانی وەک “مەرگ بۆ دیکتاتۆر، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، ئازەربایجان وشیارە پاڵپشتی کوردستانە، ئازادیی بۆ بەلووچستان” بە ئەندازەی …

ناگیهان ئاکارسەل کێیە؟

ئەمە چیرۆکی گوڵە کێوییەکە، لە هەموو دێڕێکدا، مانا، ئازار، جوانی، فەلسەفە و وشیاری و ڕەنج لە ئامێز دەگرێت. چیرۆکی ژنێکی ئازا کە تا دواڕدە عاشق و ڕاستگۆی کوردستانێکە، کە لێی دەربەدەر کرا. چیرۆکی ژنێکە نرخی هەموو وشەیەکی دەزانی کە لە زارییەوە دەردەچوو، بەهای پێدەدا دەنگی شنەبایەکە لە پێدەشتی دامێنی چیاکانەوە هەڵیدەکرد، پێی لە هەر بستە …

ناگیهان.. ژنێک گەڕیدەی حەقیقەت

نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەناوی ژنۆلۆژییەوە نەفرەت و لەعنەت لەو دەستە ڕەشە دەکەم، کە هێزێکی ناشرینی ناوخۆیی و دەوڵەتێکی فاشیستی لەپشتەوە بوو، کە گیانی هەڤاڵمان ناگیهان ئاکارسەلی پێکا. لە ڕووی فەلسەفییەوە هەمیشە رایەڵەیەکی پەیوەندیی لە نێوان من و ناگیهان ئاکارسەل هەبووە، لەو کاتەوەی من بە دوای ئازادی و ئەو بەدوای ئازادییەوەیە یەکتری دەناسین، لەناو …

کوشتنی پیاوێتی

جینی کالفام لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا ئەنستیتۆی ئەندریا وۆڵف-ی ژنۆلۆژی، نامیلکەیەکی لەسەر تیۆری ” کوشتنی پیاوێتی- Killing the dominant male” بڵاوکردەوە. ئەو نامیلکەیە کە بە زمانی ئینگلیزی دەرکرا، توێژینەوەیەکی هەروەرزییانەی دوو ساڵیی زمان و کیشوەری جیاواز بوو، لەسەر تیۆرییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی تیۆری کوشتنی پیاوێتی. بینینەوەی ئەو خاڵەی لە کوێوە دەستمان پێکرد؟ ئاسانترین شت …

ئاپۆ (دۆنجوان/فرانکشتاین)ەسیاسییەکەی کورد

شارا تاهیر بەشی سێیەم شەڕی عەشق و ڕزگارکردنی لە چنگی پیاوگەرایی قسەکردن لەسەر شەڕانگێزی ناڕاستەخۆ ناچار بە قسەکردن لەسەر خۆشەویستیمان دەکات. دیارە هەمیشە پانتایی ئاخاوتن قسەکردن لە کولتووری ئـێمەدا لە دەوری شەڕانگێزیدا خولاوەتەوە بەڵام هیچ کات قسە لەسەر دژەکەی کە خۆشەویستییە نەکراوە. بە مانایەکی تر، وزەیەکی بێشوومار لە وەسفکردن و ڕاڤەکردنی مانا جیاواز جیاوازەکانی شەڕەنگیزی …

ئاپۆ (دۆنجوان/فرانکشتاین)ەسیاسییەکەی کورد

شارا تاهیر بەشی دووەم ژن لە نێوان خوداوەند و کۆیلەدا بەبێ گەڕانەوە بۆ شیتەڵکردنی بونیادی ئەفسانەی چاخی نوێی بەردین و وێنەی ژن تێیدا وەک بەرهەمهێنەر، ناتوانین ڕای ئاپۆ لەبارەی ژنەوە بزانین. هەموو ئەوانەی قسەیان لەسەر ئەم تێکستەی ئاپۆ کردووە، بە مەبەست بووبێت یان گێلانە، بەسەر ئەو ڕاستییەدا تێپەڕیوون کە وێنا ئەفسانەییەکەی ژن لای ئاپۆ کۆمەڵێک …

ئاپۆ (دۆنجوان/فرانکشتاین)ەسیاسییەکەی کورد

شارا تاهیر بەشی یەکەم ژنۆلۆژی یان فێمێنیزمی ئاپۆیی؟ ئاپۆ تۆقێنەرە، دڕندەیە و بکوژ، هەڕەشەکارە و مەترسیدار، جۆرێکە لە فرانکشتاینی سیاسی لە بۆسەی ناکاودا کە ئیشی بەتەنها ئەوەیە تیرۆری خۆمان و ژن و کچ و منداڵەکانمان بکات، ناخافڵانە و بە شەو بێتە سەرمان، پەلامارمان بدات و بە بارمتە بمانگرێت و لەبەرانبەر نرخێکدا بمانداتەوە بە خاوەنەکانمان. لە …

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” کۆمەڵە وتارێکە لەبارەی ئامانج و میتۆدی ژنۆلۆژی، یەکەم چاپی لە مانگی نیساندا لەلایەن وەشانخانەی بلاک ڕۆز بووکس (Black Rose Books) لە کەنەدا بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە. کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” پێکدێت لە کۆمەڵێک وتار لەلایەن چەند نووسەرێکی کورد و بیانییەوە نووسراون. سەبارەت بە ئامانج و مێتۆدی ژنۆلۆژی، مێژووی دایکایەتی و کۆمەڵگە، …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …

‎چەند پەیڤێك لەبارەی ژنۆلۆژی

هاوژین زیبا  ‎ ژنۆلۆژی زانستی ژن و هاوژیانی ئازادە، زانستێكە كنە و پشكنین بۆ ژیان و مێژووی ژن دەكات و لە هەموو ئەو زانیاریانە دەكۆڵێتەوە كە لەو بارەیەوە هەن و بە چاوێكی رەخنەییشەوە تەماشای ئەو پێناسانە دەكات كە لە دەرەوەی ژن بۆی دیاریكراوە. بە واتایەکی دیکە، ژنۆلۆژی سازییبوونی ناسنامەی ژنە. ژن، لە كۆمەڵگای كوردی و …