ناگیهان ئاکارسەل هەندێ نهێنی هەیە، لە زەمەندا شاراوەیە. چەسپیوە بە خاکەوە. لە تیشکی خۆردا تۆمارکراوە. وریایە لە ڕەنجی مێروولە. ئەو نهێنیانەن، کە ئاشقی پەرەسەندنی بەردە، نهێنیگەلێکی سوێندخواردووی ژیانن. هەندێ ڕووخسار هەیە لە هەموو هێڵێکیدا هەڵگری هاواری ئازارێکە، کە نوقمی بێدەنگییە. ئازارێک، سەدهەزار جار لەو ڕووخسارانەدا نوێ دەبێتەوە. لە هەر نیگایەکەوە ئازارێک هەیە. تیشکێک، کە شایەنی …


