کۆرسەکانی پەروەردەی ژنۆلۆژی

ناوەندی ژنۆلۆژی لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١دا چەند کۆرسێکی پەروەردەیی بۆ ژنان کردەوە، ئەمەش هەنگاوێکی نوێی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی و بایەخدان بە هۆشیاریی ژنان و تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای ژنان لە کوردستان.

لەو کۆرسانەدا ”ناوەندی ژنۆلۆژیی” بوەتە جێگەی ژیان و ئاشنابوون بە زانستێک، کە دووبارە ناسنامەی سەربەخۆیی ژن دروستدەکاتەوە، ژن وەک هێزێک بۆ چارەسەری کێشەکان ئامادە دەکات. مامۆستایان، هونەرمەندان، ژنانی ڕێکخراوەکان و ژنانێک کە بە دوای چارەسەرییەوەن بۆ کێشەکان و دەرخستنی تواناکانی خۆیان کۆبوونەوە و بەپەرۆشەوە گفتوگۆیان دەکرد.

دوو کۆرسی پەروەردەیی بەڕێوەچوو، هەموو ڕۆژانی هەینییەک بۆ ماوەی دوو مانگ. کۆرسی یەکەم تەواو بوو، پاشان  کۆرسی دووەم بۆ ژنان لە گەلەری (زاموا) بەڕێوەچوو.

ژنۆلۆژی، دەروازەیەکە بۆ بینینی ڕووناکییەک بۆ ژنان، کە لێیەوە دووبارە بە ڕاستی کەسییەتی، مێژوو و داهاتووی خۆیان ئاشنا ببنەوە، تەنیا پێوەر بۆ بەشدارییان، فکری ئازاد، زمانی زانست و گەڕانە بەدوای ڕاستی ژیاندا.

لەمیانی ئەم دوو مانگەدا، بەبێ دابڕان و بەردەوام، ناوەندی ژنۆلۆژی، هەشت کۆرسی پەروەردەیی ئەنجامداوە.

بابەتی ناو کۆرسەکان:

– ناساندنی ژنۆلۆژیی، وەک زانستی سەدەی ٢١ چییە و بۆچی گرنگە. هەروەها مێژووی سەرهەڵدانی ئەم زانستە و چۆنییەتی خۆدروستکردن و پێشخستنی لە لایەن ژنانی کورد و ژنانی بیانییەوە. لە ژیاندا ناساندنی هێڵی بەرگری و بەرخۆدان بەرامبەر بە شارستانی کاپیتالیزم، سیستەمی سەرمایەداری و بوارەکانی ژیان کە ژنۆلۆژی کاریان تێدا دەکات، تێیاندا لە ڕاستی هەبوونی ژن دەکۆڵێتەوە.

– ژنۆلۆژیی چییە؟ ئۆنتۆلۆژی ژن چییە؟ هەبوونێک کە لە مێژووی نوسراوی پیاوسالاریدا بۆ ژن دستنیشانکراوە یاخود ناسێندراوە و پێویست دەکات ژنان ئەو هەبوونە ڕاستبکەنەوە و جارێکیکە بوون و ناسنامەی خۆیان بە خۆیان و ژیان بناسێننەوە. هەروەها ئیپستمۆلۆژیی ژنۆلۆژی، زانیارییەکانی ژن و کەسییەتی ژن و پیاوی ناو سیستەم چۆن دوستبوون و پێویست دەکات چۆن گۆڕانکاریی لە بوون و زانیاری و ڕۆڵەکانیاندا بکرێت. لەگەڵ ئەوەدا باس لە میتۆدی لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی میتۆد کرا.

ڤیدیۆی بەشێک لە کۆرسە پەروەردەییەکانی ژنۆلۆژی

بابەتی پەیوەندیدار