لە خوداوەند ساتیەوە تا داب و نەریتی ساتی

ئاکادیمیای ژنۆلۆژی گێڕانەوە میتۆلۆژییەکان کە بە زارەکی لە نەوەیەکی بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرانەوە، بە تێپەڕبوونی کات لە ڕێگەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان، نەریت، سیستەمی یاسایی پیاوسالاری و پەرەسەندنی پێکهاتەی دەوڵەت، بوون بە یاسا و ڕێسا. کورتەی ئەم چیرۆکە درێژە، لە بەردەوامبوونی سیستەمی کۆیلایەتیدایە کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر ژیانی هەموومان هەیە. لەوانەیە هۆکاری ئەوەی کە ڕێبەر ئۆجالان …

زانستێک لە تەوەری ژن دا

هەڵسەنگاندنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ژنۆلۆژی زانستێک لە تەوەری ژن دا ” لەدۆخێکدا زانستی ژن – ژنۆلۆژی پەرەبسەنێت، ڕوونکردنەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای نموونەیەکەوە چەندەی بڵێین سوودبەخش دەبێت، پێویستە تێبگەین کە ڕەمەکی زایەندی-غەریزەی جنسیلە سەرتۆپی کۆنترین خووەکانی ژیانەوە دێت. وەڵامی پێداویستی بەردەوامکردنی خودی ژیانە. نەبوونی دەرفەتی ژیانی ناکۆتای تاک، چارەسەرییەکەی تاکی ناچار کردووە پەرە بە ماتەوزەی …

” پێویستمان بە دەنگێکە کە بانگی خرۆشانی هەست و هزری سەردەم بکات”

گۆڤاری ژنۆلۆژی ١٠ ساڵەی دەرچوونی پڕکردەوە گۆڤاری ژنۆلۆژی بە بەرنامەیەکی کولتووری، وێژەیی و ١٠ مین ساڵی دەرچوونی گۆڤاری ژنۆلۆژی پیرۆز کرد و یادی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی شانازی دەستەی نووسەرانیشی کردەوە. خوێنەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری چاندی ئامەد، لە زنجیرەیەک چالاکیدا دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی گۆڤارەکەی پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا، جگە لە نوێنەرانی پارت، …

کتێبی ژنۆلۆژی ” باشوور”

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوبوونەوەی کتێبی “ژنۆلۆژی باشوور” ڕادەگەیەنێت، کە ژمارەی (31)ـەمین گۆڤاری ژنۆلۆژییە و تایبەت کراوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی ژن لە باشووری کوردستان. ئەم بەرهەمە بەشێکە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و بە ژمارەی سپاردنی (1525)ی ساڵی (2025) لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان تۆمار کراوە. “ژنۆلۆژی باشوور”: بەشێک لە پڕۆژەیەک بۆ خستنەڕووی دەنگی ژنان لە سەرانسەری …

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری زۆزان سیما گۆڕینی لە کرمانجییەوە: نەجیبە قەرەداغی لەم ڕۆژانەدا شایەتحاڵی ئەوەین کە چۆن گۆڕانی ڕوانگە بۆ کێشە گەورەکان ڕێگا بۆ چارەسەری نوێ دەکاتەوە، باسەکانی پەیوەست بە پارادایمیش لە نوێوە زیندوو دەبنەوە. سادەترین واتای پارادایم، گۆشەنیگای ڕوانینە و ئەو باسانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا دەستیانپێکرد و لە ساڵانی ١٩٩٠شدا فراوانتر …

کتێبی “ڕۆژهەڵات”ی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە

بە ئاوڕدانەوەیەک لە پڕۆسەی پێکهاتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، دەبینین کە ژنان بە شێوەیەکی مێژوویی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لە گواستنەوەی کولتوردا هەبووە و وەک سەرچاوە و ڕێنیشاندەر ناسراون و لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵگادا کاریگەر بوون و بە واتایەکی تر ڕایەڵەی نێوان نەوەکان بوون. لە ڕوانگەی گێردا لێرنەر وەک یەکێک لە دارێژەرانی مێژووی ژن، مێژووی ژنان بۆ ئازادکردنیان پێویست و …

هاوژیانی ئازاد، فەلسەفەی ژیانی ئازاد و دیموکراتییە – شیکاری

ئەڤین سۆران شارستانی چینایەتی، بە لاوازکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتی کۆمینال و ئەخلاقی-سیاسی کە لەسەر بنەمای کولتووری ژن-دایک دامەزراوە. ئەم ڕاستییە وەک خانەی شێرپەنجە گەورە بووە و لە ناو هەموو بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، باوەڕ و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ سروشتدا، بڵاو بووەتەوە. هاوسەرگیریی زاڵ کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنە، یەکەم بوارە لە درێژەدان بە سیستەمی چەوساندنەوە و سەروەری. …

” دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی” لەسەر مێزی خانەی نەفەرتیتی لە میسر

ئەسما فەتحی – قاهیرە قسەکردن لەسەر ژنۆلۆژی “زانستی ژن” بابەتێکی نوێیە لە میسر، ئەمەش گفتوگۆی نێوان کۆمەڵێک لە ژنان و نوێنەری ڕێکخراوکانی ژنانی دەربارەی کتێبی ” ناساندنێک بۆ ژنۆلۆژی” دەوڵەمەند کرد و چەندین تێز و بیرۆکەی پەیوەست بە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ژن لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا، دوای پەراوێزخستن و هەوڵی پەردەپۆشکردنی کاریگەرییەکانیان لەلایەن زیهنیەتی …

ژن، ژیان، ئازادی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژاڤاوە

لە ساڵی ٢٠١٨، کۆمەڵێک ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست لە پەیمانگای ئەندرێا ڤۆڵفی ژنۆلۆژی، لە گوندێکی بچووکی ڕۆژاڤا کۆبوونەوە. شۆڕشی ژنان شەش ساڵ بوو بەڕێوە دەچوو، هیوا و ئیلهامی وەک تۆو هەڵگیراو بە بای ئازادی بڵاو دەبۆوە. پەیمانگای ئەندرێا ڤۆڵف یەکەم هەنگاوەکانی دەنا، ناوی یەکەم شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیست (ئەڵمانی) بوو کە لە کۆتایی نەوەدەکاندا لە چیاکانی کوردستان شەهید ببوو. …

“خۆناسین بناغەی هەموو ناسینەکانە”

ڕانانێک بۆ کتێبی گەڕیدەی حەقیقەت چیمەن حەسەن بۆ کتێبە پر بە پێزو جوانەکەی هەڤاڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، گەڕیدەی حەقیقەت کە هەڤاڵی هێژا و ئازیز نەجیبە قەرەداخی زۆر بە جوانی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی-سۆرانی، ئێمە ناتوانین لەو گوتارە نایابانەی ناگیهان لابدەین، چونکە ئەم کتێبەمان پێمان ئاشنا دەکات کە خۆی گوڵەکێوییەکە تا دواڕادە عاشق و ڕاستگۆی کوردستانە، …