دلار دیرک ئەندامی ئەکادیمیسیان و ئەندامی تۆڕی ژنان ئایندە دەهۆننەوە لەبارەی کۆنفرانسی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا کاتێک سەیری کاری ژنۆلۆژی یان مێژووی کاری ژنۆلۆژی لە ئەورووپا دەکەین، دەتوانین بڵێین لە سەرەتادا زۆر کەس کاتێک بۆ یەکەمجار وشەی ژنۆلۆژییان بیست- بەتایبەتی لە کۆنفرانسی ساڵی ٢٠١٤ لە کۆڵن کە ئەو سەردەمە یەکەمین کۆنفرانسی ئەورووپا بەسترا لەسەر بابەتی ژنۆلۆژی- …
