فاتمە ئیزۆل لە سەرچاوە پیرۆزەکاندا، چەمکی “ئارماگێدۆن”[1] زۆربەی کات وەک کۆتاییەکی ڕەها و ساتێکی بێ گەڕانەوەی قیامەت پێناسە دەکرێت. بەڵام لە یادەوەریی مێژوویی و سیاسیی گەلاندا، تەنیا وەک وێرانکاریی فیزیکیی شارەکان و کۆمەڵکوژیی مرۆڤەکان نابینرێت؛ بەڵکو گوزارەیە لەو خاڵە یەکلاکەرەوەیەی تێیدا هێرشە گشتگیرەکان دەکرێنە سەر ناسنامە و بوون و تەواوی ئەو بەها مرۆییانەی کە گەلێک …
