ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە ١٠-١-٢٠٢١ پانێڵی (ئەزموونی ژنانی هونەرمەند و ڕوانگەی ژنۆلۆژی) لە سلێمانی ڕێکخست. پانێڵەکە لە لایەن خەندە حەمیدەوە بەرێوەبرا، هەروەها هونەرمەندان ڕۆژگار مستەفا، زەهرا دۆگان باسیان لە ئەزموونی هونەری خۆیان کرد. پاشان ناگیهان ئاکارسەل لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە باسی هونەر و ئەزموونی هونەریی کرد.
ژنۆلۆژی بە هزری ژن گەشە دەکات
لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی ژنۆلۆژی ئامانجێتی مێژووی شاراوەی کۆیلایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دینامیزمێکی ئازادی ژن و بەرخودانەکانیان ئاشکرا بکات. پێمانوایە ئەگەری شۆڕشی ژن لە ئاستێكدایە کاریگەری لەسەر هەموو بزووتنەوەکانی ژنانی جیهاندا دادەنێت. بۆ ئەمەش دەروازەیەکی ژنۆلۆژیمان کردەوە و دەستمان پێکرد، دەکرێ بڵێین هەنگاوی یەکەممان ناوە. ژنانی کورد بەگوڕەوە گفتوگۆ لەسەر ژنۆلۆژی دەکەن. ژنۆلۆژی لە …


