پێویستی پارت لە تێکۆشانی ژندا

ناگیهان ئاکارسەل لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی ”با وای دانێین یاسایە، ئەوانەی تۆو دەوەشێنن، شەتڵ دەچێنن، کەس ناتوانێ بارانیان بوەستێنێ کەس ناتوانێ تیشکی خۆریان لەسەر ببڕێ” گوڵتەن ئاکن(١) لە سەرەتای ڕێیەکیداین کە بەدوای ڕێنشاندەرەکەیدا دەگەڕێت؛ لە سەرەتای سەدەیەکدا، خەریکە ئاڕاستەکەی دیاری دەکات. سیاسەتە نەژادپەرستی، ئاینگەرێتی و رەگەزگەرێتییەکانی نیۆلیبرالیزم کە مۆری خۆی لە یەکەم چارەکی سەدەی ٢١ …

من خوداوەند عەشتارم

”من ژیانم ئەگەر بشڵێن مردووە، من یاسام منتان بینی بە هەرچوارلادا بڵاوبوومەوە ئێستاش ئێوە پارچەکانم کۆدەکەنەوە” خوداوەند بە چ واتایەک دێت؟ کولتووری خوداوەند، لە تۆرۆس-زاگرۆسەوە تا میزۆپۆتامیا و ڕۆژی ئەمڕۆش ڕووبارێکە و دەخرۆشێت. کولتووری خوداوەندی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠٠ تا ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین. دوای پێنج سەد ساڵ لە دەرکەوتنی ئایینی ئیسلامیش ئەو کولتوورە هەر بەردەوام …

پێناسەکردنی توندوتیژی و سەرچاوەکانی لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی توندوتیژی چییە؟ توندوتیژی، هەڵسوکەوت و کردەوەیەکە بەبەکارهێنانی هێزی جەستەیی یان دەروونی یان بەڕێی ئابووری یان ڕاگەیاندن، بە جۆرێک کە بریندارکردن، سووکایەتیکردن، زیانگەیاندن، یان لەناوبردن یان زیانی دەروونی درێژخایەن دەگەیەنێت و دەرهاویشتەی بینراو و نەبینراوی لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگە دەبێ. توندوتیژی یەکێکە لە دیارترین ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، توندوتیژییش چەند جۆر و …

ناگیهان.. ژنێک گەڕیدەی حەقیقەت

خەندە حەمید ئەندامی ئاکادیمیای ژنۆلۆژی نزیکەی ٥ ساڵە من هەڤاڵ ناگیهان دەناسم، سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٧ بو . لە ڕێگەی نووسینەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییەوە کە کۆمەڵێک نووسینی زۆر باشیان هەیە، کۆمەڵێک ژنی زۆر هزرمەند و بەتوانا تێیدا دەنووسن و نووسین بڵاودەکەنەوە. نووسینەکانی ئەوانم بینی بەڕاستی ئەوکاتە تەنیا شارەزاییم لە فیمێنیزم هەبوو، پێم وابوو ئەوە تاکە ڕێگە و …

ناگیهان ئاکارسەل لەپێناو بەهێزکردنی ڕوانگەی ژندا خەباتی کرد.

زانینگەی ئێمدن – لێر بەشی کۆمەڵناسی و تەندروستی پرۆفیسۆر د. میچێڵد ئێکسۆ، لە بەشی کۆمەڵناسی و تەندروستی زانکۆی ئێمدن-لێر یەکجار خەمباربوو بە هەواڵێک لە ئێراقەوە، کە لە ئاژانسی هەواڵی ئانەفەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا هەواڵی مردنی پسپۆڕی ژنۆلۆژی و سەرنوسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل بڵاوکرابۆوە، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و لەبەردەرگای ماڵەکەی خۆی …

سوپاسنامە و بانگەوازی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

بە ناوی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییەوە سوپاسی کەسایەتی، ڕێکخراو، لایەنە سیاسییەکان و هەموو ئەو کەسە ئازادیخوازانە دەکەین کە دوای شەهیدکردنی هاوڕێ و هەڤاڵی تێکۆشەرمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی (ناگیهان ئاکارسەل – هەڤاڵ زیلان) بەشداری مەراسیمی پرسەکەیان کرد یان لە ڕێگای تەلەفۆن، نامەی ئەلەکترۆنی، سۆشیال میدیا پەیوەندییان پێوەکردین و بە دەربڕینی هەڵوێستیان کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەو تیرۆرە نیشاندا و …

بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی هەڵگری یادەوەری، تێکۆشان و ڕەنجی ناگیهان ئاکارسەل دەبین.

کاتژمێر ١٠ ی  ڕۆژی ٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەندامی ئاکادیمیاکەمان- ئاکادیمیای ژنۆلۆژی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی بەختیاری بەشێوەیەکی پلانڕێژکراو لە لایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و شەهید کرا. ئێمە وەک ئاکادیمیای ژنۆلۆژی بەتوندی ئەم تاوانە سیاسییە شەرمەزار دەکەین، کە هێزە فاشیست و هەژموونخوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرامبەر ژنانی سەربەخۆ و …

بەها مێژوویی و هەنووکەییەکانی ئامارگی لە مۆزەخانەی ناوەندی هامبورگ

”ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه‌ ژێر پرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین، که‌ تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه‌ به‌ گریمانه.” ‌ئه‌مه‌ ناوه‌رۆکی کۆنسێپتی ئه‌م پێشانگه‌یه‌یه‌ که‌ به‌رهه‌می سێ ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌. ئامانجی سه‌ره‌کی پێشانگه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پۆلێنه‌ یه‌کڕه‌هه‌ندییه‌ شوێنەوارەکانی وه‌ک: نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یاخود سه‌رده‌مییه‌کان هه‌مدیس هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه‌، له ‌به‌رانبه‌ردا له‌ گۆشه‌نیگای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌ی وه‌ک ئۆبژێکته‌ فره‌کولتوورییه‌کانه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌کان سەرلەنوێ وێنا …

شۆڕشی ژن و ژنۆلۆژی

زۆزان سیما کۆمەڵگەبوون هەمیشە لە گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بووە، بەڵام هەندێ گۆڕانکاری هەیە پێیان دەڵێین شۆڕش. مانای ڕاستەقینەی شۆڕش چییە؟ چ گۆڕانێک بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی پێناسە دەکرێن؟ یەکەم شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە مێژوودا، شۆڕشی زمانە.  بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم شۆڕشە 50 هەزار ساڵ پ.ز بەرپا بووە. بەم شۆڕشەی زمان، کولتوور و کۆمەڵگەبوون، لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی …

ژنۆلۆژی، زانایی، زانیاری و ڕۆشنبیری ژنانە

دیجلە کولیلک: بەشی ژنۆلۆژی لە زانکۆدا سەرکەوتنی تەواوی ژنانە. لە ساڵانی ٢٠١٧دا لە زانکۆی ڕۆژئاوا بەشی ژنۆلۆژی کرایەوە، دیجلە کولیلک، مامۆستا و وتەبێژی ژنۆلۆژی ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە، شۆڕشی دووەمیش کردنەوەی بەشی ژنۆلۆژییە لە کۆلێژی ئەدەب و زانستی زانکۆی ڕۆژئاوا. ڕوناهی نودا قامیشلۆ- کۆلێژی ئەدەب و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ …